
دەستکەوتی ئاکادیمی نوێ
پڕۆژەی دەرچوونی خوێندکارێکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان – سلێمانی
دەچێتە ڕیزبەندی ١٠ باشترین پڕۆژەکانی سەر ئاستی عێراق. لە چوارچێوەی سەرکەوتنە ئاکادیمی و زانستییە بەردەوامەکانی زانکۆی جیهان – سلێمانی، خوێندکاری دەرچووی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی (دلال بلال غانم) توانی دەستکەوتێکی بەرچاو بۆ زانکۆکەمان و سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەدەستبهێنێت. پڕۆژەی دەرچوونی ئەم خوێندکارە لەلایەن لێژنەی باڵای هەڵسەنگاندن لە «پێشبڕکێی نیشتیمانی سەندیکای ئەندازیارانی عێراق ٢٠٢٥-٢٠٢٦» وەک یەکێک لە پڕۆژە دیار و سەرکەوتووەکان هەڵبژێردرا و توانی بچێتە ناو لیستی بەربژێرە کورتکراوەکانەوە (Shortlist) کە لە ١٠ باشترین پڕۆژەی سەر ئاستی تەواوی عێراق پێکهاتووە. ئەم پێشبڕکێ نیشتمانییە لەسەر ئاستێکی بەرز و بە بەشداریی خوێندکارانی بەهرەمەندی ٤٢ زانکۆی حکومی و تایبەت لە تەواوی عێراق ئەنجامدرا. لە نێو چەندین پڕۆژەی پێشکەشکراودا، تەنیا ١٠ خوێندکار توانییان ئەم پلە بەرزە بەدەستبهێنن کە بە شانازییەوە خوێندکار (دلال بلال غانم) لە زانکۆی جیهان – سلێمانی یەکێک بوو لەو ١٠ خوێندکارە هەڵبژێردراوە. ئەم رێزلێنانە نیشتمانییە بەڵگەیە لەسەر ئاستی بەرزی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پشتگیرییە ئاکادیمی و کارگێڕییەکانی زانکۆی جیهان – سلێمانی بۆ پێگەیاندنی تەلارسازان و ئەندازیارانی دواڕۆژ، کە توانای کێبڕکێکردن و نوێنەرایەتیکردنی زانکۆکەیان لە بەرزترین ئاستە نیشتمانییەکاندا هەیە. بە ناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی جیهان – سلێمانی و ئەنجومەنی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوێندکار (دلال بلال غانم) و کەسوکاری دەڕەین، بە هیوای سەرکەوتنی بەردەوام لە ژیانی پیشەیی و ئاکادیمیایدا.
–
A New Academic Achievement:
Architecture Graduate’s Project Ranks Among Top 10 Nationally Across Iraq In alignment with the continuous academic and scientific accomplishments of Cihan University-Sulaimaniya, Architecture Department graduate Dalal Bilal Ghanem has achieved an outstanding milestone for our university and the Governorate of Sulaymaniyah. The student’s graduation project was selected by the Higher Evaluation Committee of the “Iraqi Engineers Union National Competition 2025-2026” as one of the most distinguished proposals, successfully advancing to the official shortlist of the top 10 graduation projects across all of Iraq. This prestigious national competition was conducted at an elite level, featuring talented participants from 42 public and private universities across Iraq. Out of many submitted entries, only 10 students attained this top-tier ranking with Cihan University-Sulaimaniya’s own Dalal Bilal Ghanem proudly among them. This national recognition stands as a testament to the high academic standards of the university’s curricula, as well as the robust academic and administrative support provided by Cihan University-Sulaimaniya in cultivating future architects and engineers capable of competing and representing the institution at the highest national forums. On behalf of the Presidency of Cihan University-Sulaimaniya and the Council of the Department of Architecture, we extend our warmest congratulations to Dalal Bilal Ghanem and her family, wishing her continued success in her professional and academic endeavors.
–
إنجاز أكاديمي جديد:
مشروع تخرج لطالبة من قسم الهندسة المعمارية في جامعة جيهان – السليمانية يتأهل ضمن أفضل ١٠ مشاريع على مستوى العراق في إطار النجاحات الأكاديمية والعلمية المتواصلة لجامعة جيهان – السليمانية، حققت الخريجة من قسم الهندسة المعمارية دلال بلال غانم إنجازاً متميزاً يُضاف إلى سجل الجامعة وعلى مستوى محافظة السليمانية. حيث تم اختيار مشروع تخرج الطالبة من قبل اللجنة العليا للتقييم في المسابقة الوطنية لنقابة المهندسين العراقية (٢٠٢٥-٢٠٢٦) كأحد المشاريع البارزة والناجحة، ليترشح ضمن القائمة القصيرة (Shortlist) التي تضم أفضل ١٠ مشاريع على مستوى العراق كافة. أقيمت هذه المسابقة الوطنية على مستوى عال وبمشاركة طلابية واعدة من ٤٢ جامعة حكومية وأهلية من مختلف أنحاء العراق. ومن بين العديد من المشاريع المقدمة، تمكن ١٠ طلاب فقط من الوصول إلى هذه المرتبة المتقدمة، والتي كانت الطالبة دلال بلال غانم من جامعة جيهان – السليمانية بكل فخر واحدة منهم. ويعد هذا التكريم الوطني شهادةً على المستوى الأكاديمي المتقدم للمناهج الدراسية، والدعم العلمي والإداري الذي تقدمه جامعة جيهان – السليمانية لإعداد مهندسين ومعماريين يمتلكون القدرة على المنافسة وتمثيل جامعتهم في أعلى المحافل الوطنية. وباسم رئاسة جامعة جيهان – السليمانية ومجلس قسم الهندسة المعمارية، نتوجه بأجمل التهاني والتبريكات للطالبة دلال بلال غانم ولعائلتها الكريمة، متمنين لها دوام التوفيق والنجاح في مسيرتها المهنية والأكاديمية.
https://sulicihan.edu.krd/137245/







