
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی ئابی ٢٠٢٦، خولی هاوینەی “میدیا و مارکێتینگ، لەسەردەمی ژیریی دەستکرددا” دەستیپێکرد. ئەم خولە لەلایەن بەشی دیجیتاڵ میدیا و بەبازاڕکردن لە زانکۆی جیهان – سلێمانی ڕێکخراوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و لێهاتوویی بەشداربووان لە سەردەمی تەکنەلۆجیای نوێدا.
دەستپێکی خولەکە بە ئامادەبوونی فێرخوازان و بەشداربووان بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەردوو مامۆستای یاریدەدەر سەروەت عەبدوڵڵا و مامۆستای یاریدەدەر بەسۆز تۆفیق وانەکانی خولەکەیان دەستپێکرد. لە میانی بەرنامەی خولەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر سەروەت عەبدوڵڵا بابەتەکانی پێوەندیدار بە مێژوو، میدیا و ئامرازە پراکتیکییەکان پێشکەش دەکات، بەهەمان شێوە مامۆستای یاریدەدەر بەسۆز تۆفیق بڕگەکانی تایبەت بە کاریگەری ژیریی دەستکرد لەسەر ڕێکلامکردن (Advertising) دەڵێتەوە.
–
Summer Course “Media and Marketing in the Age of Artificial Intelligence” Launched at Cihan University – Sulaimaniya
On Sunday, August 2, 2026, the summer course titled “Media and Marketing in the Age of Artificial Intelligence” launched. This course is organized by the Department of Digital Media and Marketing at Cihan University – Sulaimaniya, aiming to enhance the scientific level and skills of participants in the modern technological era.
The course commenced in the presence of students and participants, with Assistant Lecturer Sarwat Abdullah and Assistant Lecturer Basoz Tofiq beginning their lectures. During the course program, Assistant Lecturer Sarwat Abdullah presents topics related to history, media, and practical tools, while Assistant Lecturer Basoz Tofiq delivers sessions on the impact of artificial intelligence on advertising.
–
انطلاق الدورة الصيفية “الإعلام والتسويق في عصر الذكاء الاصطناعي” في جامعة جيهان – السليمانية
في يوم الأحد الموافق 2 آب 2026، انطلقت الدورة الصيفية بعنوان “الإعلام والتسويق في عصر الذكاء الاصطناعي”. تم تنظيم هذه الدورة من قبل قسم الإعلام الرقمي والتسويق في جامعة جيهان – السليمانية بهدف تعزيز المستوى العلمي والمهارات لدى المشاركين في عصر التكنولوجيا الحديثة.
بدأت الدورة بحضور الطلاب والمشاركين، حيث شرع كل من الأستاذ المساعد سـروەت عبدالله والأستاذة المساعدة بەسۆز توفيق في تقديم المحاضرات. وخلال برنامج الدورة، يقدم الأستاذ المساعد سـروەت عبدالله مواضيع تتعلق بالتاريخ والإعلام والأدوات العملية، بينما تقدم الأستاذة المساعدة بەسۆز توفيق محاور خاصة بتأثير الذكاء الاصطناعي على الإعلان (Advertising).
















