چالاکی شێوەپێدراوی دانیشتنی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن خوێندکارانی بەشی یاساوە بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان (٢٤-١٠-٢٠٢٦)؛ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی یاسا، لە چوارچێوەی وانەی یاسای نێودەوڵەتی و بە سەرپەرشتی مامۆستای وانە (پ.د. سیروان حامد)، چالاکییەکی ئەکادیمی و شێوەپێدراوی دیپلۆماسییان بۆ بەڕێوەبردنی «دانیشتنی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان» ئەنجام دا.
لە کەشێکی زانستی و ئەکادیمیدا، خوێندکاران وەک نوێنەری زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا ڕۆڵیان بینی و بە زمانی جیاواز وتاری وڵاتانیان پێشکەش کرد؛ تێیدا تیشکیان خستە سەر گرنگترین پرسە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکان، پرۆتۆکۆڵە دیپلۆماسییەکان و بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی.
ئامانج لەم چالاکییە، بەهێزکردنی لایەنی پرۆسەی ڕاهێنانی پراکتیکیی خوێندکاران بوو لە تێگەیشتن لە میکانیزمی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، هاوشانی پەرەپێدانی تواناکانیان لە گفتوگۆ، داڕشتنی ڕەشنووسی بڕیارەکان و بەکارهێنانی زاراوە یاسایی و دیپلۆماسییەکان بە زمانە جیاوازەکان.
–
Simulated Annual Session of the United Nations Conducted by Law Students
On the occasion of United Nations Day (October 24, 2026), second-year Law students, within the framework of the “International Law” course and under the supervision of course instructor Prof. Dr. Sirwan Hamid, conducted an academic and diplomatic simulation of the “United Nations Annual Session.”
In a scientific and academic atmosphere, students served as representatives of most member states of the organization and delivered speeches for various countries in multiple languages. During the session, they highlighted key contemporary international issues, diplomatic protocols, and the principles of international law.
The goal of this activity was to strengthen the practical training of students in understanding decision-making mechanisms and managing international assemblies, while also enhancing their capabilities in debate, drafting resolutions, and using legal and diplomatic terminology across different languages.
–
إجراء محاكاة الجلسة السنوية للأمم المتحدة من قبل طلبة قسم القانون
بمناسبة اليوم العالمي للأمم المتحدة الموافق ٢٤-١٠ ، نظّم طلبة المرحلة الثانية في قسم القانون، ضمن مادة القانون الدولي، وتحت إشراف أستاذ المادة (أ.د. سيروان حامد)، نشاطاً أكاديمياً ودبلوماسياً لمحاكاة الجلسة السنوية للأمم المتحدة.
وفي أجواء علمية وأكاديمية، أدى الطلبة دور ممثلي معظم الدول الأعضاء في المنظمة، وقدموا كلماتها بلغات مختلفة؛ حيث سلطوا الضوء على أبرز القضايا الدولية المعاصرة، البروتوكولات الدبلوماسية، ومبادئ القانون الدولي.
تمثل الهدف من هذا النشاط في تعزيز الجانب التدريبي العملي للطلبة في فهم آليات اتخاذ القرار وإدارة الاجتماعات الدولية، إلى جانب تطوير مهاراتهم في الحوار، صياغة مشاريع القرارات، واستخدام المصطلحات القانونية والدبلوماسية بلغات متعددة.






