گۆڤارێكی وەرزی، ئەکادیمی، رۆشنبیری و زمانەوانییە، کە (دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان) دەریدەکات و لە کاتی پێویستدا پاشکۆی دەبێت. پەیامی سەرەکی کارکردنە لە پێناو دارشتنی سیاسەتی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە دەرکردنی ئەم گۆڤارە، هەوڵدان بۆ داڕشتنی سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بە پرسی زمانناسی و سیاسەت و پلاندانانی زمان لە هەرێمی کوردستان، هەرەها دەمانەوێت هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بین، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زمانە بیانییەکان لە پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەی کوردییدا. گۆڤاری زمانەوانی ئامانجییەتی کۆمەڵگە لە ئەرکی تاک و کۆمەڵ بەرامبەر بە پارێزگاری لە زمانی کوردی هۆشیار بکاتەوە، هاوکات جەخت لەوە دەکەینەو کە خوێندن بە زمانی دایک/زگماک و وەک شیری دایک بۆ منداڵ پێویستە و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی ئەم بنەما نێودەوڵەتییە.
گۆڤاری زمانەوانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت، کە کۆمەڵگە بە پێکهاتەی زمانی کوردی، شێوەزار و زار و بن-زارەکانی زمانی کوردی ئاشنا بکات و ڕای پسپۆڕان و زمانناسان سەبارەت بە پرسی زمان لە هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە و هەوڵی فراوانکردنی گەنجینەی زمانەوانی لە هەرێمی کوردستان بدات، بە شێوەیەک کە بتوانرێت زۆرترین وشەی کوردی بخرێتەوە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن و میدیاو ڕەوتی رۆشنبیرییەوە. گۆڤاری زمانەوانی وەک وەرزنامەیەکی ئەکادیمی و زمانەوانیی، گێڕانەوەی شکۆمەندی بۆ زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئەرکی بنەڕەتی خۆی و هەوڵی فراوانتر دەدات بۆ روونکردنەوەی زیاتری پرسە پەیوەندیدارەکان بە سیاسەتی زمان؛ مافی زمانەوانی، ئەلفبێی کوردی، زمانی ستاندارد، زمانی فەرمی و نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستاندا.
گۆڤارەکە دەبێتە سەکۆی بابەت و بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان لەسەر سیاسەت و پلاندانانی زمان و هەوڵی دروستکرنی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە زمانەوانییە ناوخۆیی و جیهانییەکان دەدات سەبارەت بە سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
گۆڤارێكی وەرزی ئەکادیمی و زمانەوانییە دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان دەریدەکات.
سەروتار
گۆڤاری زمانەوانی بۆ؟………………………………………………………………د. نوزاد یحیى باجگر
مێزگردی زیرەکیی دەستکرد و زمان
زمان و زیرەکیی دەستکرد، چاوپێکەوتن لەگەڵ نۆم چۆمسکی ………………..و: م. ی. بەهرە جلال طاهر
کاریگەریی کولتوور لەسەر زیرەکیی دەستکرد دیدی ستیڤن پیانتادۆسی…………………….و: ئالا نوری حمەسەعید
زمان و زیرەکیی دەستکرد و دیدی جاکێندۆف…………………………………….و: شنیار کەمال
زمان، بیرکردنەوە، زیرەکیی دەستکرد مشتومڕ لەگەڵ دانیاڵ ئێڤێرت………………..و: گۆڤاری زمانەوانی
زیرەکیی دەستکرد و خوێندن و پەروەردە
زیرەکیی دەستکرد، گفتوگۆ لەگەڵ یۆڤاڵ نوح حەراری ……………………م.ی. عەزیز رەؤوف عبدالعزیز
وەرگێڕان لە ڕێی ژیریی دەستکردەوە: داهاتووی فێربوونی زمان…………………..م. ی. دیار جمال عزیز
چۆنیەتیی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد(IA)و(ChatGPT) و هاوشێوەکانى لە پەروەردەدا….د. سەرباز عەزیز وەرتی
توێژینەوەکان
فاكتهری ئهدهبی له بهستانداردبوونی دیالێکت له زمانی کوردیدا…………………د. سەعید محەمەد عەبدوڵڵا
ئاوێزانی زمانی و تێکڕژانی وێژەیی لەنێوان واقیع و خەیاڵدا ………………….پ.ی. بێستون عارف عەزیز
وتارەكان
زمانی کوردیی پێنج زاراوەی نوێ پێشکەش بە بواری زمانەوانیی گشتی دەکات…………..د. وریا عمر امین
گەوهەرەکانی زمانەوانیی
عهزیز گهردی ئهفسانهیهكی باڵایه …………………………………………….. د. سەعید محەمەد بەرزنجی
فەرهەنگی زمانەوانیی
سیاسەت و پلاندانی زمان ……………………………………………………………. ئا: گۆڤاری زمانەوانی