وەرزی خوێندنی هاوینە

ئەمڕۆ سێ شهممه 14/02/2023 مامۆستایان و ژمارەیەك خوێندكارانی (زانستی و وێژەی) خوێندنگەی ئامادەیی “ئارژین“ی كچان، سهردانی زانكۆی جیهان-سلێمانیان كرد و لهلایهن ستافێک لە مامۆستایانی زانكۆوه پێشوازییان لێكرا.
پاشان خوێندکاران سەردانی تاقیگەی بەشە پزیشکییەکان، کۆمپیوتەر، هۆڵی دادگای بەشی یاسا، هۆڵەکانی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و ژووری بەردە بەنرخەكان و سەنتەری رۆشنبیری زانكۆیان كرد.
ئهم سهردانانه گرنگی لەوەدایە خوێندكاری ئامادەییەكان ئاشنای كەشی زانكۆ دەبن هەر بەوهۆیەشەوە زانكۆی جیهان-سلێمانی گرنگییەكی تایبەت دەدات بە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەكاندا.
Related posts
















































