
زانکۆی جیهان – سلێمانی ڕۆژی جیهانی پووکانەوەی ئێسک بە وۆرکشۆپێکی زانستی بەرز ڕاگرت
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ | زانکۆی جیهان – سلێمانی
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پووکانەوەی ئێسک، زانکۆی جیهان – سلێمانی وۆرکشۆپێکی زانستی ڕێکخست، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی دەربارەی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک، ڕێگاکانی خۆپاراستن لێی و گرنگی دەستنیشانکردنی زووەختی نەخۆشییەکە.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن د. هێمن محەمەد غەریب پێشکەش کرا، کە تێیدا بە وردی باس لە هۆکارەکان، فاکتەرەکانی مەترسی، نیشانەکان، ڕێگاکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک کرا.
لە دوای پێشکەشکردنی بابەتە زانستییەکە، خوێندکارانی بەشی شیکارییە تاقیگەییە پزیشکییەکان کۆمەڵێک پشکنینی تاقیگەیی خوێنیان ئەنجامدا کە پەیوەندییان بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی ئێسکەکانەوە هەیە، ئەمەش ڕۆڵی گرنگی پشکنینە تاقیگەییەکان لە یارمەتیدانی دەستنیشانکردنی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسکدا دەردەخات.
ئەم چالاکییە بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونی زانکۆ بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی، پەرەپێدانی توانستە پراکتیکییەکانی خوێندکاران و بەستنەوەی زانیارییە زانستییەکان بە جێبەجێکردنیان لە بواری پزیشکیدا.
–
Cihan University–Sulaimaniya Marks World Osteoporosis Day with a Scientific Workshop
October 20, 2026 | Cihan University–Sulaimaniya
On the occasion of World Osteoporosis Day, Cihan University–Sulaimaniya organized a scientific workshop aimed at raising awareness about osteoporosis, its prevention, and early diagnosis.
The workshop was presented by Dr. Hemn Mohammed Gharib, who provided valuable insights into the causes, risk factors, symptoms, diagnosis, and management of osteoporosis.
Following the presentation, students from the Medical Laboratory Analysis Department conducted practical blood tests related to bone health assessment, highlighting the essential role of laboratory investigations in supporting osteoporosis diagnosis.
This activity reflects the university’s commitment to promoting health awareness, enhancing practical skills, and connecting scientific knowledge with clinical applications.
–
جامعة جيهان – السليمانية تحيي اليوم العالمي لهشاشة العظام بورشة عمل علمية
20 تشرين الأول 2026 | جامعة جيهان – السليمانية
بمناسبة اليوم العالمي لهشاشة العظام، نظّمت جامعة جيهان – السليمانية ورشة عمل علمية تهدف إلى تعزيز الوعي بمرض هشاشة العظام، وطرق الوقاية منه، وأهمية التشخيص المبكر.
قدّم الورشة الدكتور هيمن محمد غريب، حيث استعرض بالتفصيل أسباب المرض، وعوامل الخطورة، والأعراض، وطرق التشخيص والعلاج.
وعقب المحاضرة، أجرى طلبة قسم التحليلات المختبرية الطبية مجموعة من الفحوصات المختبرية للدم المتعلقة بتقييم صحة العظام، مما سلّط الضوء على الدور الأساسي للفحوصات المختبرية في دعم تشخيص مرض هشاشة العظام.
وتعكس هذه الفعالية التزام الجامعة بتعزيز الوعي الصحي، وتطوير المهارات العملية لدى الطلبة، وربط المعرفة العلمية بالتطبيقات السريرية.



















