
سلێمانی – ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا و بەبازاڕکردن لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێکی زانستییان بە ناونیشانی (پۆزەتیڤ سایکۆلۆژی لە دیدگای مارتن سلیگمانەوە) بۆ مامۆستایان و خوێندکاران ساز کرد.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا، مامۆستا سەروەت عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری بەشی دیجیتاڵ میدیا و بەبازاڕکردن و ڕێکخەری چالاکییەکە، بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووانی کرد، و دواتر تەوەرە زانستییەکانی وۆرکشۆپەکە بە چوار بابەتی سەرەکی پێشکەش کران:
ناساندنی تیۆری (PERMA): لە یەکەم تەوەری وۆرکشۆپەکەدا، م. وەرزێر لەتیف ناساندنێکی گشتگیر و زانستیی بۆ تیۆری (PERMA)ـی زانای دەروونناس (مارتن سلیگمان) کرد و ڕەهەندە سەرەکییەکانی بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانیی دەروونی ڕوون کردەوە.
سایکۆلۆژیای هەستە ئەرێنییەکان: لە تەوەری دووەمدا، م. مادح حەمەساڵح باسێکی تێروتەسەلی لەبارەی سایکۆلۆژیای هەستە ئەرێنییەکان پێشکەش کرد و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستیی دەروونی و بەرزکردنەوەی توانای تاک خستە ڕوو.
گرنگیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: لە تەوەری سێیەمدا، د. مەروان مەزهەر تیشکی خستە سەر گرنگیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە ژیانی تاکدا وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی گۆشەنیگای تیۆری (PERMA)ـی مارتن سلیگمان.
مانای ژیان لە دیدگای دکتۆر ڤیکتۆر فرانکڵەوە: لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا، مامۆستا سەروەت عەبدوڵا باسێکی زانستیی پێشکەش کرد سەبارەت بە چەمکی دۆزینەوەی مانای ژیان لای دکتۆر ڤیکتۆر فرانکڵ و پەیوەندیی بە خۆڕاگریی دەروونیی مرۆڤەوە.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاکییە هاوبەشانە کرایەوە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری بواری ئەکادیمی و تێکەڵکردنی ناوەندە زانستییەکان بە کایەکانی ژیانی ڕۆژانەی تاک.
–
Department of Digital Media and Marketing at Cihan University-Sulaimaniya Holds a Joint Scientific Workshop with the University of Halabja on “Positive Psychology”
Sulaimaniya – November 21, 2026
As part of efforts to strengthen scientific and academic ties with universities in the Kurdistan Region, the Department of Digital Media and Marketing at Cihan University-Sulaimaniya, in partnership with the Department of Social Sciences at the University of Halabja, held a joint scientific workshop titled “Positive Psychology from Martin Seligman’s Perspective” for faculty members and students.
At the beginning of the workshop, Mr. Sarwet Abdullah, Acting Head of the Digital Media and Marketing Department and organizer of the event, welcomed the guests and attendees. Following his welcome, the workshop’s scientific sessions were presented through four main topics:
Introduction to the PERMA Theory: In the first session, Mr. Warzer Latif gave a comprehensive, scientific overview of psychologist Martin Seligman’s PERMA theory, explaining its key dimensions for achieving psychological well-being.
Psychology of Positive Emotions: In the second session, Mr. Madih Hamasaleh gave a detailed talk on the psychology of positive emotions, highlighting their impact on mental health and boosting personal potential.
The Importance of Social Relationships: In the third session, Dr. Marwan Mazhar focused on the value of social relationships in an individual’s life as one of the main pillars of Martin Seligman’s PERMA model.
The Meaning of Life from Dr. Viktor Frankl’s Perspective: In the fourth and final session, Mr. Sarwet Abdullah gave a scientific talk on Dr. Viktor Frankl’s concept of finding meaning in life and its connection to human psychological resilience.
At the end of the workshop, participants stressed the need to continue holding similar joint activities to better serve the academic field and connect academic institutions with the spheres of everyday life.
–
قسم الإعلام الرقمي والتسويق في جامعة جيهان – السليمانية ينظم ورشة عمل علمية مشتركة مع جامعة حلبجة حول «علم النفس الإيجابي»
السليمانية – ٢١ تشرين الثاني ٢٠٢٦
في إطار تطوير العلاقات العلمية والأكاديمية مع جامعات إقليم كوردستان، نظّم قسم الإعلام الرقمي والتسويق في جامعة جيهان – السليمانية، بالشراكة مع قسم العلوم الاجتماعية في جامعة حلبجة، ورشة عمل علمية مشتركة تحت عنوان (علم النفس الإيجابي من منظور مارتن سيلغمان) للأساتذة والطلبة.
في مستهل الورشة، رحّب الأستاذ سروت عبد الله، المشرف على قسم الإعلام الرقمي والتسويق ومنظم الفعالية، بالضيوف والحضور، وبعد ذلك قُدّمت المحاور العلمية للورشة عبر أربعة موضوعات رئيسية:
التعريف بنظرية (PERMA): في المحور الأول من الورشة، قدّم الأستاذ ورزير لطيف تعريفاً شاملاً وعلمياً بنظرية (PERMA) لعالم النفس (مارتن سيلغمان)، موضحاً أبعادها الرئيسية للوصول إلى الرفاهية النفسية.
سيكولوجية المشاعر الإيجابية: في المحور الثاني، قدّم الأستاذ مادح حمه صالح محاضرة مستفيضة حول سيكولوجية المشاعر الإيجابية، مستعرضاً تأثيراتها على الصحة النفسية وتعزيز قدرات الفرد.
أهمية العلاقات الاجتماعية: في المحور الثالث، سلّط الدكتور مروان مظهر الضوء على أهمية العلاقات الاجتماعية في حياة الفرد بوصفها إحدى الركائز الأساسية في منظور نظرية (PERMA) لمارتن سيلغمان.
معنى الحياة من منظور الدكتور فيكتور فرانكل: في المحور الرابع والأخير، قدّم الأستاذ سروت عبد الله عرضاً علمياً حول مفهوم البحث عن معنى الحياة لدى الدكتور فيكتور فرانكل وعلاقته بالصمود النفسي للإنسان.
وفي ختام الورشة، جرى التأكيد على استمرارية مثل هذه الأنشطة المشتركة، وذلك بهدف خدمة المجال الأكاديمي بشكل أكبر ودمج المؤسسات العلمية بمختلف مجالات الحياة اليومية للفرد.















