ئەمڕۆ ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی لایەنی زانستی و گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکان، بەڕێز د. نەوزاد یحیى باجگر، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆی جیهان-سلێمانی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، پڕۆفیسۆر د. نادر نانەکەلی، و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سادات عەبدوڵڵا عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن، بەڕێز د. نەوزاد یحیى باجگر وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی ستافی زانکۆ، جەختی لەسەر گرنگیی باشترکردن و پەرەپێدانی زیاتری کارەکان کردەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی. هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی نوێکردنەوە و باشترکردنی ئامڕاز و هۆکارەکانی خوێندن کرد بە جۆرێک کە هاوشان و گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییە هاوچەرخەکان و پێشکەوتنە سەردەمییەکاندا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، دەرگای گفتوگۆ واڵا کرا و بەشداربووان سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕوو بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە زانکۆدا.
–
Meeting of Dr. Nawzad Yahya Bajger with the Academic Staff of Cihan University-Suleymaniya
Today, November 24, 2026, as part of ongoing efforts to advance the scientific aspect and achieve core objectives, Dr. Nawzad Yahya Bajger, Chairman of the Board of Trustees of Cihan Universities, held a meeting with the academic and administrative staff of Cihan University-Suleymaniya.
The meeting took place in the presence of Prof. Dr. Omed Rafeeq Fatah, President of Cihan University-Suleymaniya, Prof. Dr. Nadir Nanakali, and Asst. Prof. Dr. Sadat Abdulla Aziz, Vice President of the University.
Out of a keen interest in enhancing the quality of education, Dr. Nawzad Yahya Bajger, while commending the efforts of the university staff, emphasized the importance of further improving performance to achieve the university’s main goals and elevate its scientific standing. He also highlighted the necessity of updating and improving educational tools and resources to align with contemporary needs and modern developments.
At the end of the meeting, an open discussion was held where participants shared their observations and suggestions to further advance the educational and academic process at the university.
–
اجتماع الدكتور نەوزاد يحيى باجكر مع الكادر الأكاديمي في جامعة جيهان-السليمانية
اليوم، ٢٤ تشرين الثاني ٢٠٢٦، وفي إطار الجهود الرامية إلى تطوير الجانب العلمي وتحقيق الأهداف الرئيسية، عقد الدكتور نەوزاد يحيى باجكر، رئيس مجلس أمناء جامعات جيهان، اجتماعاً مع الكادر الأكاديمي والإداري في جامعة جيهان-السليمانية.
وجرى الاجتماع بحضور كل من الأستاذ الدكتور أوميد رفيق فتاح، رئيس جامعة جيهان-السليمانية، والأستاذ الدكتور نادر ناناكلي، والأستاذ المساعد الدكتور سادات عبد الله عزيز، مساعد رئيس الجامعة.
وانطلاقاً من الحرص على رفع مستوى التعليم، أكد الدكتور نەوزاد يحيى باجكر، مع الإشادة بجهود كادر الجامعة، على أهمية مواصلة تحسين الأداء وتطوير العمل لتحقيق الأهداف الأساسية والارتقاء بالمستوى العلمي. كما أشار إلى ضرورة تحديث وتطوير الوسائل والأساليب التعليمية بما يتناسب مع المتطلبات المعاصرة والتطورات الحديثة.
وفي ختام الاجتماع، فُتح باب النقاش حيث قدم المشاركون ملاحظاتهم ومقترحاتهم بهدف الارتقاء بالعملية التعليمية والأكاديمية في الجامعة.























