
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، خولی تۆپی پێی بەشی یاسا بۆ سەرجەم قۆناغەکانی بەشەکە و بە میوانداریی بەشی کارگێڕیی یاسا کۆتایی هات. لە یاریی کۆتاییدا کە لە نێوان هەردوو قۆناغی سێیەم و چوارەم ئەنجام درا، تیپی قۆناغی سێیەم توانی بە ئەنجامی (٣ – ٢) سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتایی یارییەکەشدا، لەلایەن بەڕێزان (پ. ی. د. ئاسۆ حەمە شین)، سەرۆکی بەشی یاسا، و مامۆستایانی بەشەکەوە، جامی پلەی یەکەم و دووەم، مەدالیا و خەڵاتە تاکەکەسییەکان پێشکەش بە یاریزانان کران.
پاشان بەڕێز (پ. ی. د. ئاسۆ حەمە شین) بە ناوی بەشی یاسا و خوێندکارانی بەشەکەوە، سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی خوێندکاران، کە بە هەوێنی بەردەوامیی پێشکەوتنەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی دادەنرێت.
لە کۆتاییدا، پیرۆزبایی لە تیپی براوە و باشترین یاریزانەکان دەکەین، و دەستخۆشی لە سەرجەم خوێندکارە بەشداربووەکان دەکەین بۆ ئەو ئاستە بەرز و یارییە جوانەی لە خولەکەدا پێشکەشیان کرد.
–
Today, Wednesday, November 18, 2026, the Law Department Football Tournament—organized for all stages of the department and hosted by the Department of Legal Administration—came to a close. In the final match held between the third and fourth stages, the third-stage team secured a (3–2) victory to claim the championship title.
At the conclusion of the match, Asst. Prof. Dr. Aso Hama Shin, Head of the Law Department, along with the department’s faculty members, presented the first- and second-place trophies, medals, and individual awards to the players.
Subsequently, on behalf of the Law Department and its students, Asst. Prof. Dr. Aso Hama Shin extended his sincere gratitude to the Presidency of Cihan University – Sulaymaniya for their continuous support of diverse student activities, which serves as the driving force behind the university’s ongoing progress.
We congratulate the winning team and the standout players, and commend all participating students for their sportsmanship and impressive performance throughout the tournament.
–
فريق المرحلة الثالثة يتوّج بطلاً لدوري كرة القدم لقسم القانون في جامعة جيهان – السليمانية
اختُتم اليوم الأربعاء، الموافق (١٨ تشرين الثاني ٢٠٢٦)، دوري كرة القدم لقسم القانون، الذي أُقيم لجميع مراحل القسم باستضافة قسم الإدارة القانونية. وفي المباراة النهائية التي جمعت فريقي المرحلتين الثالثة والرابعة، تمكّن فريق المرحلة الثالثة من تحقيق الفوز بنتيجة (٣ – ٢) ليتوّج بطلاً للدوري.
وفي ختام المباراة، قام السيد (أ. م. د. ئاسۆ حمة شين)، رئيس قسم القانون، برفقة أساتذة القسم، بتوزيع كأس المركزين الأول والثاني والميداليات والجوائز الفردية على اللاعبين.
عقب ذلك، وجّه السيد (أ. م. د. ئاسۆ حمة شين)، باسم قسم القانون وطلبته، شكراً خاصاً إلى رئاسة جامعة جيهان – السليمانية على دعمها المتواصل لمختلف الأنشطة الطلابية، الذي يُعدّ الركيزة الأساسية لاستمرار تقدم الجامعة وازدهارها.
نبارك للفريق الفائز ولأفضل اللاعبين، ونثني على جهود جميع الطلبة المشاركين لما قدّموه من أداء متميز وروح رياضية عالية خلال البطولة.


















