
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١٢/٩/٢٠٢٦، زانکۆی جیهان-سلێمانی وەک تاکە زانکۆ بەشداری کرد لە ڕێکخستنی گەورەترین سیمیناری تایبەت بە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، کە لە پەیمانگەی هیوا تو بەڕێوەچوو.
سەرەتای سیمینارەکە بە وتەی م. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری وەرگرتن و تۆماری زانکۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێکرد، کە تێیدا پیرۆزبایی گەرمی لە خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ کرد و هیوای سەرکەوتن و وەرگیرانی لە بەشە دڵخوازەکانیانی بۆ خواستن. هەروەها بڕگە و بەشە جیاوازەکانی زانکۆ و ئەو داشکاندنانەی بۆ خوێندکاران دابین کراون ڕوونکردەوە.
لە بڕگەی دووەمدا، م. ئەکبەر غەریب سیمینارێکی بەپێزی پێشکەش کرد سەبارەت بە چەمکی کۆڵنەدان و ڕێگا جیاوازەکانی سەرکەوتن لە ژیانی ئەکادیمی و پیشەییدا.
پاشان، م. هەردی سێوەیلی بابەتێکی سەبارەت بە سیستەمی زانکۆلاین پێشکەش کرد، کە تێیدا بە وردی ئاڕاستەی خوێندکارانی کرد لەسەر شێوازی ڕاست و دروستی ڕیزبەندیکردنی بەشەکان لە سیستەمەکەدا.
لە کۆتاییشدا، د. بەختیار تاڵەبانی سیمیناری کۆتایی پێشکەش کرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر دەستپێکردنی قۆناغی نوێی ژیانی خوێندکاران و چۆنێتی خۆگونجاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەی نوێی زانکۆدا.
–
Cihan University-Sulaimaniya Participated as the Sole University in the Largest Seminar for 12th-Grade Graduates
Today, Saturday, September 12, 2026, Cihan University-Sulaimaniya participated as the sole university in organizing the largest seminar dedicated to 12th-grade high school graduates, held at Hewa To Institute.
The event commenced with a speech by Ms. Lehat Yousif, Director of Admissions and Registration at Cihan University-Sulaimaniya, who congratulated the graduates and wished them success in getting admitted to their desired academic departments. She also outlined the university’s various departments and available discount programs.
In the second session, Mr. Akbar Gharib delivered a motivation-focused seminar on perseverance and the various pathways to personal and professional success.
Following that, Mr. Hardi Siwayli presented a detailed session on the “Zankoline” application system, guiding students on how to accurately arrange and rank their college preferences.
Finally, Dr. Bakhtiar Talabani concluded the event with a seminar addressing the transition into a new phase of life, emphasizing how students can successfully adapt and engage with the university environment.
–
جامعة جيهان-السليمانية شاركت كجامعة وحيدة في أكبر سيمينار لخريجي الصف الثاني عشر
اليوم السبت، الموافق ١٢/٩/٢٠٢٦، شاركت جامعة جيهان-السليمانية باعتبارها الجامعة الوحيدة في تنظيم أكبر سيمينار مخصص لخريجي المرحلة الإعدادية (الصف ١٢)، والذي أقيم في معهد هيوا تو.
افتتحت الفعالية بكلمة ألقتها أ. ليهات يوسف، مديرة القبول والتسجيل في جامعة جيهان-السليمانية، حيث قدمت فيها أحر التهاني للطلبة الخريجين، متمنيةً لهم التوفيق والقبول في الأقسام التي يطمحون إليها، كما قدمت شرحاً مفصلاً عن أقسام الجامعة والتخفيضات المتاحة للطلبة.
وفي الفقرة الثانية، قدم أ. أكبر غريب سيميناراً قيم حول مفهوم الإصرار والمثابرة والسبل المختلفة لتحقيق النجاح في الحياة الأكاديمية والمهنية.
عقب ذلك، قدم أ. هردي سيوەيلي عرضاً توضيحياً حول نظام “زانكۆلاين” الإلكتروني، موضحاً للطلبة الآلية الصحيحة لترتيب الأقسام والكليات حسب الرغبة.
واختتم الفعالية د. بختيار طالباني بندوة ركز فيه على الانتقال إلى المرحلة الجديدة من الحياة وكيفية التعامل والتكيف مع البيئة الجامعية الجديدة.























