
ئەمڕۆ شەممە (١١ی ٧ی ٢٠٢٦)، کاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی، چوارەمین خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ پارێزەران لە زانکۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێکرد. ئەم خولە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی جیهان-سلێمانی و دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، و بە سەرپەرشتی دەزگای زەکاتی زانست و بەشی یاسای زانکۆ ڕێکخراوە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان: دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، پ.د. ئاوات عومەر حاجی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی گەرمیان، و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. سادات عەبدوڵا، پ.ی.د. نووری حەمە سەعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، و دادوەرە بەڕێزەکان مامۆستایانی خولەکە، و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووان و پارێزەران.
پانێڵی دەستپێک: (پیشەییبوون لە پارێزەرایەتیدا)
سەرەتای خولەکە بە بەڕێوەچوونی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (پیشەییبوون لە پارێزەرایەتیدا: لە نێوان پابەندبوونی ئەخلاقی و کارامەیی یاساییدا) دەستی پێکرد. پانێڵەکە لەلایەن پ.ی.د. نووری حەمە سەعیدەوە بەڕێوەبرا و دوو تەوەرەی سەرەکی لەخۆگرت:
تەوەرەی یەکەم: (ئەرکە ئەخلاقییەکانی پارێزەر)
لەلایەن بەڕێز دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد پێشکەش کرا، تێیدا تیشک خرایە سەر گرنگیی لایەنی ئەخلاقی لە پیشەی پارێزەرایەتیدا، لەوانە: (ئەمانەت، ڕاستگۆیی، نهێنیپارێزی، و بایەخدان بە خۆپێگەیاندن و خوێندنەوەی بەردەوام).
تەوەرەی دووەم: (سەرنجێکی گشتگیر لە بنەماکانی داوا مەدەنی و سزایەکان)
لەلایەن بەڕێز دادوەر پ.د. ئاوات عومەر حاجی پێشکەش کرا، کە تێیدا بەشێوازێکی زانستی تیشکی خستە سەر گرنگترین بنەما یاساییەکانی تایبەت بە داوا مەدەنی و سزایەکان.
بەردەوامیی خولەکە:
ئەم خولە ڕاهێنانە پڕبایەخە، هەموو ڕۆژانی شەممەیەک لە کاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە کەمپەسی زانکۆی جیهان-سلێمانی بەردەوام دەبێت و تا کۆتایی مانگی (٨)ی ئەمساڵ دەخایەنێت.
–
The 4th Professional Training Course for Lawyers Commences at Cihan University-Sulaimaniya
Today, Saturday (July 11, 2026), at 9:00 AM, the fourth professional training course for lawyers officially commenced at Cihan University-Sulaimaniya. This joint initiative between Cihan University-Sulaimaniya and the Sulaimaniya Regional Court of Appeals is organized under the supervision of the Zakat Al-Im Foundation and the University’s Law Department. The opening ceremony was attended by distinguished guests, including: Judge Omar Ahmed Mohamed, President of the Sulaimaniya Regional Court of Appeals; Prof. Dr. Awat Omar Haji, President of the Garmiyan Regional Court of Appeals; Assist. Prof. Dr. Sadat Abdullah, Vice President of the University; and Assist. Prof. Dr. Nuri Hama Saeed, Director of the Zakat Al-Im Foundation, alongside esteemed judges, course instructors, and a significant number of graduates and lawyers.
Opening Panel Discussion: (Professionalism in Legal Practice)
The course kicked off with an insightful panel discussion titled “Professionalism in Legal Practice: Between Ethical Commitment and Legal Competence.” Moderated by Assist. Prof. Dr. Nuri Hama Saeed, the panel featured two main themes:
The First Theme: (The Ethical Duties of a Lawyer)
Presented by Judge Omar Ahmed Mohamed, who emphasized the vital role of ethical responsibilities in the legal profession, including honesty, integrity, confidentiality, and the dedication to self-development and continuous reading.
The Second Theme: (A Comprehensive Overview of Civil and Criminal Lawsuit Principles)
Presented by Judge Prof. Dr. Awat Omar Haji, who provided a scientific overview of the most essential legal principles governing civil and criminal cases.
Course Schedule:
This highly valuable training course will take place every Saturday at 9:00 AM on the campus of Cihan University-Sulaimaniya and will run until the end of August.
–
انطلاق الدورة التدريبية المهنية الرابعة للمحامين في جامعة جيهان-السليمانية
انطلقت صباح اليوم السبت (11/7/2026) في تمام الساعة التاسعة صباحاً، أعمال الدورة التدريبية المهنية الرابعة للمحامين في جامعة جيهان-السليمانية. وتأتي هذه الدورة كبرنامج مشترك بین جامعة جيهان-السليمانية ومحكمة استئناف منطقة السليمانية، وبإشراف مؤسسة زكاة العلم وقسم القانون في الجامعة. وقد جرى الافتتاح بحضور كل من السادة الأفاضل: القاضي عمر أحمد محمد رئيس محكمة استئناف منطقة السليمانية، أ.د. آوات عمر حاجي رئيس محكمة استئناف منطقة كرميان، ومساعد رئيس الجامعة أ.م.د. سادات عبد الله، وأ.م.د. نوري حمه سعيد مدير مؤسسة زكاة العلم، إلى جانب القضاة الأجلاء والأساتذة المحاضرين في الدورة، وجمع غفير من الخريجين والمحامين.
حلقة النقاش الافتتاحية: (المهنية في المحاماة)
بدأت أعمال الدورة بحلقة نقاشية تحت عنوان (المهنية في المحاماة: بين الالتزام الأخلاقي والمهارة القانونية)، أدارها أ.م.د. نوري حمه سعيد، وتضمن النقاش محورين رئيسيين:
المحور الأول: (الواجبات الأخلاقية للمحامي)
قدمه سيادة القاضي عمر أحمد محمد، حيث تناول فيه أهمية الجوانب الأخلاقية في مهنة المحاماة، مثل: (الأمانة، الصدق، كتمان الأسرار، والحرص على التطوير الذاتي والمطالعة المستمرة).
المحور الثاني: (نظرة شاملة على مبادئ الدعاوى المدنية والجزائية)
قدمه سيادة القاضي أ.د. آوات عمر حاجي، وسلط الضوء من خلاله برؤية علمية رصينة على أبرز المبادئ القانونية الناظمة للدعاوى المدنية والجزائية.
استمرارية الدورة:
تستمر هذه الدورة التدريبية الهامة كل يوم سبت في تمام الساعة (9:00) صباحاً في حرم جامعة جيهان-السليمانية، وستتواصل أعمالها حتى نهاية شهر آب (أغسطس) الحالي.
























