تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەری بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزەیەم لەلایەن زانکۆی جیهان و کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهانەوە ڕێکخرا
بە مەبەستی ڕاهێنان و ئامادەکردنی خوێندکارانی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی (بەشی زانستی) لە هەردوو سیستمی خوێندنی (کوردی و ئینگلیزی) بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦، زانکۆی جیهان – سلێمانی و کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهان – سلێمانی، تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەرییان لە سەرجەم وانەکاندا ڕێکخست. تاقیکردنەوەکە بە بەکارهێنانی پەڕەی سۆما و لەسەر شێوازی سیستمی تاقیکردنەوەی وەزاری بەڕێوەچوو.
لە تاقیکردنەوەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشدارییان کرد.
جێگەی باسە، ئەم پرۆسەیە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی زانکۆی جیهان و کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهان ئەنجام دەدرێت، هەروەها لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانییەوە چاودێری دەکرێت.
–
تنظيم امتحان شامل لطلبة الصف الثاني عشر بإشراف جامعة جيهان ومجمع جيهان التربوي
بهدف تدريب وإعداد طلبة المرحلة الإعدادية (الصف الثاني عشر – الفرع العلمي) في كلا نظامي الدراسة (الكردي والإنجليزي) للامتحانات العامة، نظمت جامعة جيهان – السليمانية ومجمع جيهان التربوي – السليمانية اليوم الأحد الموافق 24 أيار 2026، امتحاناً شاملاً في جميع المواد. أُجري الامتحان باستخدام ورقة “سوما” (نظام الأتمتة) ووفقاً لنمط نظام الامتحانات الوزارية.
وقد شارك في هذا الامتحان طلبة من المدارس الحكومية والأهلية ضمن محافظة السليمانية.
ومن الجدير بالذكر أن هذا الامتحان يُجرى في جميع محافظات إقليم كردستان بإشراف جامعة جيهان ومجمع جيهان التربوي، ويخضع لمراقبة وزارة التربية والمديرية العامة لتربية السليمانية.
–
Comprehensive Practice Exam Organized for 12th Grade Students by Cihan University and Cihan Educational Complex
In order to train and prepare 12th-grade high school students (Scientific Branch) in both the Kurdish and English education systems for their final national exams, Cihan University – Sulaimaniya and Cihan Educational Complex – Sulaimaniya organized a comprehensive exam across all subjects today, Sunday, May 24, 2026. The exam was conducted using the Soma sheet (optical answer sheet) and was strictly formatted according to the ministerial exam system.
Students from both public and private schools across the Sulaimaniya governorate actively participated in the exam.
It is worth noting that this examination process is being carried out across all governorates of the Kurdistan Region under the supervision of Cihan University and Cihan Educational Complex, and is monitored by the Ministry of Education and the General Directorate of Education in Sulaimaniya.







