
لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ ی( مایس)ی ٢٠٢٣ بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکییەکان لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان گەشتێکی زانستی لەسەر وانەی پراکتیکی بۆماوەزانی مرۆڤ ( Human Genetics) بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ڕێکخست بۆ تاقیگەی پسپۆڕی بۆماوەزانی فارماجین بە سەرپەرشتی (م.سیما رحمان ) و (م.گۆنا عبدالرحمان).
لە کاتی سەردانەکەیان بۆ تاقیگە، خوێندکارەکانمان ئاشناکران بە تەواوی پڕۆسەی پشکنینەکان و تیشک کرایەسەر گرنگی زانستی بۆماوەزانی مرۆڤ لە پڕۆسەی دەستنیشانکردنی تەواوی نەخۆشییە بۆماوەییەکان، هەروەها بینینی چۆنیەتی پشکنین کردن بەکرداری و نموونەی ئەنجامی پشکنینەکان.
لەکۆتاییدا خوێندکارەکانمان ئاشناکران بە بەشێک لە تازەترین ئەو ئامێرانەی کە لەم بوارەدا بەکاردەهێنرێن بەتایبەتی ئامێرەکانی
- Fully Automated Nucleic Acid Extrator
- Real-Time PCR
- Next Generation Sequencing Machines













