وەرزی خوێندنی هاوینە

ڕێکەوتی 29و30-04-2023 بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکییەکان لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانى زانكۆی جیهان-سلێمانی گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێيەم رێكخست، گەشتەكە كە بەسەرپەرشتی م.کارۆخ علی خدر بەڕێوەچوو، بۆ تاقیگەی ڤایرۆلۆجی نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەڵەتی ئەنجامدرا.
لەگەشتەكەدا، خوێندكاران ئاشناکران بە بەشێک لەو ئامێرانەی کە لەبواری دەستنیشانکردنی نەخۆشیە ڤایرەسیەکان بەکاردەهێنرێن، هەروەها تیشک خرایە سەر چەند ڤێرژنێکی جیاوازی ئامێری کۆباس .
Related posts











