ئەمڕۆ ڕێکەوتی (23/1/2025) بە ئامادەبونی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان بەڕێز (د.نوزاد یحیی باجگر) و شاندێکی زانکۆی جیهان-سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.د.ئومێد رفیق فتاح) سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ، وبە بەڕێز (پ.ی.د.سادات عبداللە عزیز) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لەگەڵ سەرۆک بەشەکان وبەڕێوەبەرانی زانکۆ بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی (گروپی جیهان)یان کرد، کە تێیدا باس لە گەشەپێدان و گۆڕینەوەی بیروڕاکان و پلانی هەوبەش کرا، بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی ڕەوشی خوێندنی لەناو دامەزراوە پەروەردەی و زانستییەکانی (گروپی جیهان)دا.
لە بۆنەکەدا، چەندین سەرۆك و یاریدەدەر و ڕاگر و سەرۆك بەش لە هەموو زانکۆکانی (گروپی جیهان) بەشدار بوون و چەندین تەوەر و بڕگەی گرنگ باسکران بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنی زانستی دامەزراوە ئەکادیمیە جیاوازەکان. وەکو پەرەپێدانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆکانی جیهان، وچالاکی هاوبەش کاری خۆبەخشی، وچەندین بابەتی گرنگی دیکە.