
ئەمڕۆ ڕێكەوتی ١١/٨/٢٠٢٤، سێیەم خولی پێداگۆجی بۆ (١١٠) مامۆستای وەزارەتی پەروەردە لە زانكۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێكرد. خولەكە بە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەم خولە ٦ هەفتە دەخایەنێت و وانەکان لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە، ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.
زانكۆی جیهان-سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.