CDC و بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان سلێمانی بە سەرکەوتوویی میوانداری وۆرکشۆپی نێودەوڵەتییان کرد لەسەر پلاتفۆرم و ئامرازەکانی AI بۆ ئەکادیمی و توێژەران

زانکۆی جیهان سلێمانی راهێنانێكی پراکتیکیی لەسەر فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ (١١٠) مۆستای بەشداربوو لە خولی پیداگۆجی ڕێكخست.
ڕاهێنانەکە لە لایەن بەڕێز (پەرژین حسن رحيم) خوێندکاری کۆلێژی زانستە تەندرووستیەکانی زانکۆوە ئەنجامدرا، کە تیادا ئامانجەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ بەشداربووان ڕوون کرایەوە، وئاشناکران بە بنەماکانی فریاگوزاریی سەرەتایی وهەڵسوکەوتی گونجاو لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو.
لەکۆتاییدا دەرفەت درا بەبەشداربووان پرسیار وتێبینیەکانیان ئاراستەی ڕاهێنەر بکەن وسەرنجی خۆیان بخەنە ڕوو.
Related posts