
لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمیەکاندا بەشی کارگێڕیی کار لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، ڕۆژی دووشەممە، گەشتێکی زانستی و مەیدانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوار ڕێکخست بۆ کارگەی ماستی سلێمانی لە ناوچەی بازیان.
لە دەستپێکی سەردانەکەدا،سەرپەرشتیار و بەرپرسانی کارگەکە پێشوازییەکی گەرمیان لە خوێندکارانی زانکۆ کرد. لە میانەی گەشتەکەدا، خوێندکاران لە نزیکەوە ئاشنای ڕێکارەکانی پاکوخاوێنی، ئاسایشی بەرهەمهێنان و قۆناغەکانی کارکردن بوون؛ هەر لە وەرگرتنی کەرەستەی خاوەوە تا دەگاتە بەرهەمهێنان، پێچانەوە و گەیاندنی بەرهەمی کۆتایی بە بەکاربەران.
خوێندکاران ئاماژەیان بەوەدا کە بینیی سەرجەم قۆناغەکانی بەرهەمهێنان لە کارگەیەکی گەورە و پیشەسازیی وەهادا، ئەزموونێکی پراکتیکی بەنرخی پێبەخشیوون و بەشێوازێکی سەرکەوتوو زانیارییە تیۆرییەکانی ناو پۆلی بۆ بەستوونەتەوە بە بازاڕی کار و تەکنەلۆجیای هاوچەرخی بەڕێوەبردن.
ئەم گەشتە زانستییە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر بەسۆز تۆفیق ئەنجامدرا. لە کۆتایی سەردانەکەشدا، بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی جیهان – سلێمانی، مامۆستا بەسۆز سوپاس و پێزانینی زانکۆی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری کارگەکە و کۆمپانیا کرد بۆ هاوکاری بەردەوام، ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە و پێشوازییە گەرمەکەیان.
–
Students of the Business Administration Department at Cihan University – Sulaimaniya Conduct a Scientific Field Trip to Sulaimani Yogurt Factory
As part of academic activities, the Department of Business Administration at Cihan University – Sulaimaniya organized a scientific and field trip on Monday for fourth-year students to the Sulaimani Yogurt Factory in the Bazian area.
At the beginning of the visit, the supervisors and officials of the factory warmly welcomed the university students. During the tour, the students became closely acquainted with hygiene procedures, production safety, and the stages of operation; from receiving raw materials to production, packaging, and delivering the final product to consumers.
The students noted that observing all stages of production in such a large industrial factory provided them with valuable practical experience, successfully connecting classroom theoretical knowledge with the labor market and modern management technologies.
This scientific field trip was conducted under the supervision of Assistant Lecturer Basoz Tofiq. At the end of the visit, on behalf of the presidency of Cihan University – Sulaimaniya, Lecturer Basoz presented the university’s appreciation and thanks to the factory manager and the company for their continuous cooperation, providing this scientific opportunity, and their warm hospitality.
–
طلبة قسم إدارة الأعمال في جامعة جيهان – السليمانية ينظمون سفرة علمية إلى مصنع زبادي السليمانية
في إطار الأنشطة الأكاديمية، نظم قسم إدارة الأعمال في جامعة جيهان – السليمانية، يوم الاثنين، سفرة علمية وميدانية لطلبة المرحلة الرابعة إلى مصنع زبادي السليمانية في منطقة بازيان.
في بداية الزيارة، استقبل المشرفون والمسؤولون في المصنع طلبة الجامعة بحفاوة بالغة. وخلال الجولة، أطلع الطلبة عن كثب على إجراءات النظافة، وسلامة الإنتاج، ومراحل العمل؛ ابتداءً من استلام المواد الخام وصولاً إلى الإنتاج، والتغليف، وإيصال المنتج النهائي إلى المستهلكين.
وأشار الطلبة إلى أن الاطلاع على جميع مراحل الإنتاج في مصنع كبير وصناعي كهذا قد منحهم خبرة عملية قيمة، وربط بنجاح بين المفاهيم النظرية التي درساها في القاعات الدراسية وسوق العمل وتكنولوجيا الإدارة الحديثة.
أُنجزت هذه السفرة العلمية تحت إشراف المدرس المساعد بەسۆز تۆفیق. وفي ختام الزيارة، وباسم رئاسة جامعة جيهان – السليمانية، قدمت الأستاذة بەسۆز شكر وتقدير الجامعة لمدير المصنع والشركة على تعاونهم المستمر، وتوفير هذه الفرصة العلمية، واستقبالهم الحار.












