
ڕێكەوتی ٣٠/٤/٢٠٢٣ وبەمەبەستی پەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بە بەشداری زانکۆی جیهان- سلێمانی، کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان وسەندیکای ئەکادیمیانی عێراق، پێنجەمین کۆربەندی ئەکادیمی لە هۆتێل هایکرێس لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئامانجی ئەم کۆڕبەندە کە زانکۆکانی عێراق وهەرێم تێدا بەشداربوون، بریتیبوو لە پەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان وعێراق وتاوتوێکردنی ئالنگارێکاری ودەرفەتەکان.
کۆڕبەندەکە کە هەشت تەوەری لەخۆ دەگرت، تایبەت بوو بە چارەسەركردنى پرسە هەنووكەیی وچارەنووسازەکانی تایبەت بەخوێندنی باڵا لە هەرێم وعێراق و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ باشترکردنی ڕەوشی خوێندنی باڵا و ئاستی ئەکادیمی دامەزراوەکانی ئەو سێکتەرە گرنگە.












