گۆڤارێكی وەرزی، ئەکادیمی، رۆشنبیری و زمانەوانییە، کە (دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان) دەریدەکات و لە کاتی پێویستدا پاشکۆی دەبێت. پەیامی سەرەکی کارکردنە لە پێناو دارشتنی سیاسەتی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە دەرکردنی ئەم گۆڤارە، هەوڵدان بۆ داڕشتنی سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بە پرسی زمانناسی و سیاسەت و پلاندانانی زمان لە هەرێمی کوردستان، هەرەها دەمانەوێت هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بین، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زمانە بیانییەکان لە پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەی کوردییدا. گۆڤاری زمانەوانی ئامانجییەتی کۆمەڵگە لە ئەرکی تاک و کۆمەڵ بەرامبەر بە پارێزگاری لە زمانی کوردی هۆشیار بکاتەوە، هاوکات جەخت لەوە دەکەینەو کە خوێندن بە زمانی دایک/زگماک و وەک شیری دایک بۆ منداڵ پێویستە و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی ئەم بنەما نێودەوڵەتییە.
گۆڤاری زمانەوانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت، کە کۆمەڵگە بە پێکهاتەی زمانی کوردی، شێوەزار و زار و بن-زارەکانی زمانی کوردی ئاشنا بکات و ڕای پسپۆڕان و زمانناسان سەبارەت بە پرسی زمان لە هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە و هەوڵی فراوانکردنی گەنجینەی زمانەوانی لە هەرێمی کوردستان بدات، بە شێوەیەک کە بتوانرێت زۆرترین وشەی کوردی بخرێتەوە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن و میدیاو ڕەوتی رۆشنبیرییەوە. گۆڤاری زمانەوانی وەک وەرزنامەیەکی ئەکادیمی و زمانەوانیی، گێڕانەوەی شکۆمەندی بۆ زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئەرکی بنەڕەتی خۆی و هەوڵی فراوانتر دەدات بۆ روونکردنەوەی زیاتری پرسە پەیوەندیدارەکان بە سیاسەتی زمان؛ مافی زمانەوانی، ئەلفبێی کوردی، زمانی ستاندارد، زمانی فەرمی و نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستاندا.
گۆڤارەکە دەبێتە سەکۆی بابەت و بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان لەسەر سیاسەت و پلاندانانی زمان و هەوڵی دروستکرنی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە زمانەوانییە ناوخۆیی و جیهانییەکان دەدات سەبارەت بە سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
گۆڤارێكی وەرزی ئەکادیمی و زمانەوانییە دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان دەریدەکات.
سەروتار
لە بارەی زمانی ڕاگەیاندنەوە …………………………………………………..پ. د. ئومێد رفیق فتاح
مێزگرد
دەکرێت رۆڵی میدیا بەسەر زمانەوە ئەرێنی بێت ……………………..پ. د. جەڤانشیر شیبلیێڤ
کاریگەرییەکانی میدیا بەسەر زمانەوە فرە ڕەهەندە……………….پ.د.جەعفەر شێخولئیسلامی
نەتەوە چەند ڕۆشنبیر بێت، زمانەکەشی بەو ڕادەیە بەهێز و دەوڵەمەند دەبێت…..پ. د. وریا عمر امین
میدیا؛ زمان و ناسنامە
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و خراپ بەكارهێنانی زمانی كوردی …………..د. شوان ئادەم ئەیڤەس
ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە پاراستنی پێگەی زمانی کوردیدا………………………..د. فازڵ حەمەسەعید
دەربارەی زمانی ڕاگەیاندنی کوردی………………………………………………….د. مەغدید سەپان
میدیا؛ زمان و کولتوور
چۆن سۆشیال میدیا کاریگەریی لەسەر زمان جێدەهێڵێت؟……………………………….و.م. عەزیز رەووف
میدیا چۆن بەشداری لە پڕۆسەی داڕشتنی سیاسەت و پلاندانانی زمان دەکات ….م. داستان سابر مامە
زمان لە سەردەمی بەرهەمهێنانەوەی میکانیکیدا……………………………………….و.م. پەرۆش محەمەد
ئاڵنگارييهكانى بهردهم زمانى كوردی؛ وهك زمانى ياسا…………………د. ئیسماعیل نەجمەدین زەنگنە
توێژینەوەکان
خوێندنی هەورامی بۆ منداڵانی هەورامان؛ ئاڵەنگاری و دەرفەتەکان ……. د.مؤمن یاسین محمدامین
“ئایدیای بوون” لــه شیعرهكانى (مهحوی) دا ……………………پ.ی.د. ســهعید محهمهد عبدالله
گەوهەرەکانی زمانەوانیی
دكتۆر وریا ڕووناكبیر و ئینسكلۆپیدیای زمانهوانی …………………..د. ســهعید محهمهد بهرزنجی
فەرهەنگی زمانەوانیی
پێداگۆجی زمانی …………………………………………………………………و. هێڤار شێرزاد محمد