ئەمڕۆ سێ شەممە بەبۆنەی “رۆژی ئاڵا”ی کوردستانەوە، لە بەشێک لە دامودەزگاكانی حکومەتی هەرێمی كوردستانەوە مەراسیمی هەڵکردنی ئاڵا بەڕێوەچوو. وەکو نەریتێك ١٧/١٢ی هەمووساڵێك وەك ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان یادەکرێتەوە کە ئەو ڕۆژە وەکو بۆنەیەکی نیشتیمانیی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەستنیشانکراوە.
زانکۆی جیهان-سلێمانی بەبۆنەیەوە ساڵانە چالاكییەك ڕێكدەخات هەر بۆیە ئەمڕۆ بە ئامادەبونی بەرێز پ.د. ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆ و بەڕێزپ.ی.د. سادات عبداللە عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیی وخوێندنی باڵا، سەرۆك بەش و مامۆستایان و خوێندکارانەوە بە جلو بەرگی کوردییەوە ئەو یادە بەرز ڕاگیرا. لە جوارچێوەی بۆنەکەدا، تیمێك لە خویندکارانی بەشی یاسای زانکۆ، چالاکی جۆراوجۆرایان ئەنجامدا وچندین شیعر ووتەی جیاواز پێشکەشکرا.