وەرزی خوێندنی هاوینە

یەکەی وەرزشی زانکۆی جیهان-سلێمانی، کۆتای هات بە خولی گشتی تۆپی پێی بەشە زانستیەکانی زانکۆی. لە خوولەکەدا، ۱٦ هەڵبژاردەی بەشە زانستیەکانی زانکۆ بەشدارییان کرد. ڕۆژی کۆتای خولەکە، بەئامادە بوونی سەرۆکی زانکۆی جیهان_سلێمانی بەڕێز (پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فتاح) و یاردەدەری سەرۆكی زانکۆ و سەرۆک بەشەکانی بەشە جیاوازەکان، هەریەك تیمی بەشی یاسا و تیمی بەشی شيکاری نەخۆشیەکان بەیەك گەیشتن.
لە ئەنجامی یاریەکەدا، تیمی بەشی شيکاری نەخۆشیەکان بە یەك گۆڵ یاریەکەی بردەوە. لە کۆتاییدا، خەڵات بەسەر بەشداربووانی یاریەکە دابەش کرا.
Related posts






















