
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی کارگێری کار ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 22.01.2024 بە ئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆ وۆرک شۆپێکی ناوخۆیی ئەنجام درا بە ناونیشانی “دەروونێکی هاوسەنگ لە دنیای بێ هاوسەنگیدا” کە لەلایەن مامۆستای بەش مامۆستا (شارۆ نەورۆز فاضل) و دکتۆر (رەسول ئیبراهیم) مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە و دکتۆرا لە دەروونناسی پێشکەش کرا.
لە وۆرک شۆپەکەدا گرنگی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ ڕوونکرایەوە بەوپێیەی دەروونێکی تەندروست کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر یەک بە یەکی ستاف و خوێندکاران و دواتر کوالیتی کاری زانستی و ئەکادیمی و هەروەها ئەدائی مامۆستایان و فێرخوازان، دواجار کاریگەریی دەروون دروستیی لەسەر هەڵسوکەوتی فێرخوازەکان لە ژینگەی زانکۆدا.
لە وۆرک شۆپەکەدا چمکەکانی دەروون دروستی ڕوونکرایەوە و کێشە و چارەسەرەکان خرایە ڕوو، لە کۆتایشدا بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبووان وۆرک شۆپەکە کۆتایی هات.