
خوێنکرانی قۆناغی چوارەمی بەشی وەرگێڕان، بە سەرپەرشتی دکتۆر پەشێو مەجید نوری، چالاکییەکی زانستیان بەڕێوە برد، بە ئامانجی پەرەپێدان و هەڵسەنگاندنی توانا زانستیەکانیان لەبوار وەرگێڕان..
لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا، خوێندکاران دابەش کران بەسەر دوو گرووپدا و هەر گرووپێک ئەرکی وەرگێڕانی دەقێکی پێ سپێردرا. دوای تەواوکردنی پرۆسەی وەرگێڕان، هەردوو گرووپ بابەتە وەرگێراوەکانی خۆیان پێشکەش کرد و بە شێوەیەکی زانستی و ڕەخنەیی هەڵسەنگاندنی وەرگێڕانەکانی یەکتریان کرد، بە تایبەتی لە ڕووی وردی، هەڵبژاردنی وشە، ڕوونی دەق و گواستنەوەی کەلتورو دروستی واتاوە.
چالاکییەکە بووە هۆی دروستبوونی گفتوگۆیەکی زانستی، بەسوود و بنیاتنەر، کە تێیدا خوێندکاران بیروڕاکانی خۆیان ئاڵوگۆڕ کرد، هۆکارەکانی هەڵبژاردنەکانیان لە پرۆسەی وەرگێڕاندا ڕوون کردەوە و باس لە ڕێکار و شێوازە جیاوازەکانی وەرگێڕان کرا. هەروەها، بەشێک لە ئامادەبووان بە دەربڕینی بیروڕا و پێشکەشکردنی تێبینییەکانیان، بەشدارییەکی کارایان لە دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆکەدا کرد.
ئەم چالاکییە دەرفەتێکی گونجاوی بۆ خوێندکاران ڕەخساند تا زانیارییە تیۆرییەکانیان بە ئەزموونی پراکتیکییەوە ببەستنەوە، تواناکانیان لە بواری وەرگێڕاندا پەرە پێ بدەن.
–
Academic Activity by Translation Department Students
Fourth-year students of the Department of Translation conducted an academic activity under the supervision of Dr. Pshew Majid Nuri, aimed at developing and assessing their academic and practical translation skills.
As part of the activity, students were divided into two groups, with each group assigned a text to translate. Upon completing the translation process, both groups presented their translated texts and critically evaluated each other’s work, with particular attention to accuracy, word choice, textual clarity, cultural transfer, and the accurate conveyance of meaning.
The activity generated a productive, informative, and constructive academic discussion, during which students exchanged ideas, justified their translation choices, and explored various translation strategies and approaches. Furthermore, members of the audience actively contributed to enriching the discussion by expressing their opinions and providing valuable feedback.
The activity provided students with a valuable opportunity to connect their theoretical knowledge with practical experience and further develop their translation competence.
–
نشاط علمي لطلبة قسم الترجمة
نظّم طلبة المرحلة الرابعة في قسم الترجمة، بإشراف الدكتور پشێو مجيد نوري، نشاطًا علميًا بهدف تطوير مهاراتهم العلمية والتطبيقية في مجال الترجمة وتقييمها.
وفي إطار هذا النشاط، تم تقسيم الطلبة إلى مجموعتين، وكُلّفت كل مجموعة بترجمة نصٍّ معين. وبعد الانتهاء من عملية الترجمة، عرضت المجموعتان النصوص المترجمة، وقامت كل منهما بتقييم ترجمات المجموعة الأخرى بأسلوب علمي ونقدي، مع التركيز على الدقة، واختيار المفردات، ووضوح النص، ونقل العناصر الثقافية، وصحة إيصال المعنى.
أسهم النشاط في إثراء نقاش علمي هادف وبنّاء، تبادل خلاله الطلبة الآراء والأفكار، وقدموا مبررات لاختياراتهم الترجمية، وناقشوا مختلف استراتيجيات الترجمة وأساليبها. كما شارك عدد من الحاضرين بفاعلية في إثراء النقاش من خلال طرح آرائهم وتقديم ملاحظاتهم القيّمة.
وقد أتاح هذا النشاط للطلبة فرصة قيّمة لربط معارفهم النظرية بالتجارب العملية، وتعزيز قدراتهم وتطوير كفاءاتهم في مجال الترجمة.


















