
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە دڵێکی پڕ لە شانازی و خۆشحاڵی، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجە دەکەین بە بۆنەی بە پارێزگابونی شارەکەیان ، ئەو شارەی کە بووەتە نیشانەی خۆڕاگری و بەرخۆدان.
هەڵەبجە، ئەو شارەی کە لە بیرەوەری مێژوودا بە ئازار و قوربانیدان ناسراوە، ئەمڕۆ بە هەنگاوێکی نوێ بەرەو پێشەوە دەچێت و دەبێتە نۆزدەهەمین پارێزگای عیراق،ئەمە سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ ئەو خەڵکەی کە ساڵانێکی دوور و درێژ چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بوون.
پارێزگابوونی هەڵەبجە، تەنها گۆڕینی ناو و پێگەی کارگێڕی نییە، بەڵکو دانپێدانانە بەو قوربانیدان و خۆڕاگرییەی کە خەڵکی ئەم شارە پێشکەشیان کردووە. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی زیاتری ناوچەکە، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ دانیشتوان.
هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ هەڵەبجە، و شارەکە ببێتە نموونەی سەرکەوتن و ئاوەدانی لە دوای نەهامەتییەکان.
پیرۆز بێت لە هەموو کوردستانیان، بەتایبەت خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجە.
هەر سەرکەوتوو بن
پ.د ئومێد رەفیق فتاح
سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی