ئەنجامدانی پانێڵێک لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە لە زانکۆی جیهان- سلێمانی
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٤/٢/٢٠٢٥) هاوکات بە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە، کۆلێجی زانستە تەندروستییەکان پانێڵێکی زانستی لە ژێر دروشمی “United by Unique” ڕێکخست کە مەبەست لێی “هاودەنگی پێویستە بۆ گرنگی دان بە نەخۆشانی شێرپەنجە، لەگەڵ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییە کەسییەکانیان”
چالاکییەکە لە چەند تەوەرێک پێکهاتبوو:
لە دەستپێکی پانێڵەکە، خوێندکاران (ڕامین ڕزگار) لە قۆناغی چوارەمی بەشی شیکارییە تاقیگەییە پزیشکییەکان و (شاجوان فەرەیدون) لە قۆناغی چوارەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی هەستان بە خستنەڕووی ناوەڕۆکی پرۆشەریکی تایبەت بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وشیاری گشتی دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجە.
دواتر پانێڵەکە بە ناساندنێکی گشتی نەخۆشی شێرپەنجە لە لایەن مامۆستا یادگار عزیز دەستی پێکرد. ناوبراو هەڵوێستەی لەسەر جۆرە بەربڵاوەکانی نەخۆشییەکە لە جیهان و ناوچەکەدا کرد لەگەڵ خستنەڕووی هۆکارە سەرەکییەکان و مەترسییەکانی توشبوون.
لەگەڵ ئەوەشدا، جەختی کردەوە کە “شێرپەنجەش وەک هەر نەخۆشییەکی تر گرفتێکی تەندروستییە! لەبەرئەوە پێویست ناکات هەست بە ترس بکرێت، چونکە شێرپەنجەش چارەسەری جۆراو جۆری هەیە و خۆشبەختانە ڕێژەیەکی زۆری توشبوان دوای وەرگرتنی کۆرسەکانی چارەسەر نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە”.
لە بەشێکی تری پانێڵەکە، مامۆستا ئالان عمر ڕۆڵ و گرنگی جۆرە جیاوازەکانی شیکارییە تاقیگەییە پزیشکییەکانی ڕوونکردەوە لە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە.
ناوبراو دووپاتی کردەوە کە بەپێی ستانداردی جیهانی پێویستە شیکارییە تایبەتمەندەکان بە دیاریکردنی شێرپەنجە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکانی پسپۆڕ ئەنجام بدرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، مامۆستا ئالان ئاماژەی بە پێویستی پشکنینی پێشوەختە بەشێوەیەکی ڕژێمی و بەردەوام بۆ هەندێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە کرد بە نموونە (گرێیەکانی مەمک و هێلکەدان و ملی منداڵدان لە خانمان، هەناوبینی بۆ گەدەو ڕیخۆڵەکان لە گەنجاندا، پشکنینی شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاواندا).
لە پاشان، دەرفەتی گفتوگۆ لە نێوان پانێڵست و ئامادەبووان ڕەخسا و دوای خستنەڕووی کۆمەڵێک سەرنج و پرسیار، هەمووان هاودەنگ بوون لە زیادکردنی هۆکارەکانی خۆپاراستن و پشکنینی پێشوەختە و بەردەوام لە ژێر ڕێنمایی پزیشکانی پسپۆڕ، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە مەترسی زیاتری توشبوونیان لەسەرە بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە.
لە کۆتایدا، بەڕێز پ. ی. د. هەستیار حەمەڕەشید ڕاگری کۆلێجی زانستە تەندروستییەکان بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش بە پانێڵستەکان کرد.
Conducting a Panel on World Cancer Day at Cihan University-Sulaimaniya
Today, Tuesday (4/2/2025), coinciding with World Cancer Day, the College of Health Sciences organized a scientific panel under the slogan “United by Unique.”
The event consisted of several themes:
At the beginning of the panel, students Ramin Rizgar (fourth-stage student in the Department of Medical Laboratory Analysis) and Shajwan Fraidun (fourth-stage student in the Department of Medical Microbiology) presented the contents of their brochure regarding general awareness of cancer.
The panel then began with a general introduction to cancer by Mr. Yadgar Aziz. He spoke on the widespread types of the disease in the world and the region, highlighting the main causes and risks of the disease. However, he emphasized that “cancer is a health problem like any other disease! Therefore, there is no need to be afraid, because cancer has various treatments, and fortunately, a large number of patients have recovered from the disease after receiving treatment courses.”
In another part of the panel, Mr. Alan Omar explained the role of clinical laboratories in cancer screening and early detection of obvious symptoms of the disease. He emphasized that according to international standards, specialized cancer diagnostic tests should be conducted under the guidance of specialists. Moreover, Alan pointed out the need for regular and persistent screening for some types of cancer, such as breast, ovarian, and cervical cancer in women, gastrointestinal endoscopy in young people, and prostate cancer screening in men.
Afterwards, there was an opportunity for discussion between the panelists and the participants. Following some comments and questions, everyone agreed to increase preventive measures and early and regular screening under the guidance of specialists, especially for risk groups for different types of cancer.
Finally, Assist. Prof. Dr. Hastyar Hama Rashid, Dean of the College of Health Sciences, presented certificates of appreciation to the participants.
إقامة ندوة حول اليوم العالمي للسرطان في جامعة جيهان السليمانية
نظمت كلية العلوم الصحية اليوم الثلاثاء (4/2/2025) تزامناً مع اليوم العالمي للسرطان ندوة علمية تحت شعار (United By Unique)
تضمن الحدث عدة مواضيع:
وفي بداية الندوة قدم الطالب (رامين رزكار) في السنة الرابعة قسم التحليلات الطبية المختبرية والطالبة (شاجوان فريدون) في السنة الرابعة قسم الاحياء الدقيقة الطبية عرضا لمحتويات كتيب خاص.
وبدأت الندوة بعد ذلك بمقدمة عامة عن مرض السرطان قدمها يادگار عزيز. وتحدث عن أنواع المرض المنتشرة في العالم والمنطقة، مسلطاً الضوء على أهم أسبابه ومخاطر الإصابة به.
إلا أنه أكد أن “السرطان مشكلة صحية كأي مرض آخر! لذلك لا داعي للخوف، لأن السرطان له علاجات متعددة، ولحسن الحظ تعافى عدد كبير من المرضى من المرض بعد تلقيهم دورات علاجية.
وفي جزء آخر من الندوة، أوضح الدكتور آلان عمر دور وأهمية أنواع مختلفة من الفحوصات المختبرية الطبية في الكشف المبكر عن الأعراض الواضحة للمرض.
وأكد أنه وفقاً للمعايير الدولية، يجب إجراء فحوصات تشخيصية متخصصة للسرطان تحت إشراف متخصصين.
ومع ذلك، أشار الدكتور آلان إلى ضرورة إجراء الفحص المبكر المنتظم والمستمر لبعض أنواع السرطان، على سبيل المثال (سرطان الثدي والمبيض وعنق الرحم عند النساء، والتنظير الهضمي عند الشباب، وفحص سرطان البروستات عند الرجال).
وبعد ذلك كانت هناك فرصة للنقاش بين المتحدثين والمشاركين وبعد تقديم بعض التعليقات والأسئلة اتفق الجميع على زيادة الإجراءات الوقائية والفحص المبكر والمنتظم تحت إشراف المتخصصين وخاصة لمن هم أكثر عرضة لخطر الإصابة بأنواع مختلفة من السرطان .
وفي نهاية الندوة قدم الأُستاذ المساعد الدكتور هستيار حمه رشيد عميد كلية العلوم الصحية شهادات تقدير للمشاركين.