
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣/١١/٢٠٢٢، زیاتر لە سەد و بیست (١٢٠) خوێندکاری ئامادەیی پێشەوای تێکەڵاو لە شارۆچکەی دەربەندیخان سەردانی زانکۆی جیهان – سلێمانییان کرد. خوێندکارانی میوان و مامۆستایان لەلایەن ستاف و مامۆستایانی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا. پاشان، خوێندکاران بە بەشە جیاوازەکانی زانکۆکە ناسێنران و سەردانی تاقیگەی زانستی بەشەکانی سڕکردن و کۆمپیوتەر و کتێبخانە و هۆڵی دادگای بەشی یاسایان کرد.
لە ڕوانگەی زانکۆوە ئەم سەردانە، دەرفەت بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان دەڕەخسێنێت کە لە بوارە جیاوازەکاندا سوودمەند بن لە زانکۆکە. زانکۆی جیهان – سلێمانی، بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان دەدات لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکان، بەتایبەتی دامەزراوە پەروەردەییەکان، کە لە چوارچێوەی پلان و هەوڵەکانی زانکۆدا دێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کۆمەڵگە. ئامانجی سەرەکی زانکۆی جیهان – سلێمانی بریتییە لە هاندانی دامەزراوە پەروەردەییەکان بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی خۆیان و ئاستی پەروەردەییان.