دیدی ستیڤن پینتادۆسی
وەرگێڕانی: ئالا نوری حەمەسەعید
پڕۆفیسۆر ستیڤن پیانتادۆسی لە زانکۆی بێرکلی ئەمریکی لە بواری دەروونناسی لێکۆڵینەوە دەکات. ئەو دەڵێت لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی زیرەکیی دەستکرد لە ژیانماندا، پێویستە ڕەچاوی کاریگەری لەسەر زمان و کەلتوور بکەین و دڵنیا بین لەوەی کە بە شێوەیەک گەشە دەکات، کە هەمەجۆری و گشتگیری بەرەوپێش ببات. ئەو لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت ڕایگەیاندووە، پەیوەندی نێوان زیرەکیی دەستکرد و زمان بوارێکی گرنگی لێکۆڵینەوەیە. مۆدێلە گرنگەکانی زمان لەم دواییانەدا نیشانیان داوە، کە فێربوونی ئاماری دەتوانێت هەموو جۆرەکانی پێکهاتەی جیاواز بەدەست بهێنێت، لەوانە پێویستە بۆ ڕستەسازی و ماناسازی.
لە ئێستادا تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد بەکار دەهێنرێن بۆ پەرەپێدانی سیستەمی پڕۆسەکردنی زمانی سروشتی، بەرنامەی ناسینەوەی قسەکردن و ئامرازەکانی وەرگێڕان.
ستیڤن ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە ئەم پێشکەوتنانە توانای شۆڕشگێڕی لە پەیوەندی و کارلێککردندا هەیە، بەڵام نیگەرانی لە بارەی ڕۆڵی زیرەکیی دەستکرد لە داڕشتنەوەی زمان و کولتووردا هەیە.
لەم چوارچێوەیەدا، دوو ڕوانگەی جیاواز هەیە سەبارەت بە ڕۆڵی زیرەکیی دەستکرد لە بەدەستهێنان و تێگەیشتن لە زماندا. نوام چۆمسکی، گومانی هەیە لە توانای زیرەکیی دەستکرد بۆ دووبارەکردنەوەی زمان و بیرکردنەوەی مرۆڤ. ئەو دەڵێت کە زمان توانایەکی لەخۆ گرتووە لە مرۆڤدا و پێشکەوتنەکانی ئەم دواییانە، زیرەکیی دەستکرد هیچ پەیوەندییەکیان بە بابەتەکانی پەیوەست بە زمان، بیرکردنەوە، فێربوون یان زانینەوە نییە.
بەگشتی، لە کاتێکدا کە .زیرەکیی دەستکرد و زیرەکیی ئامێر توانای هێنانی پێشکەوتن و سوودی بەرچاویان هەیە لە بوارە جیاوازەکاندا، پەرەپێدان و بەکارهێنانیان پێویستی بە ڕەچاوکردنی وردی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی و کولتوورییە ئەگەرییەکان هەیە. ڕەخنە و گفتوگۆ بەردەوامەکان جەخت لەسەر گرنگیی توێژینەوە و دیالۆگ دەکەنەوە و ئەوەی گرنگە بۆ وەڵینەیی پەرەپێدانی بەرپرسیارانە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەم تەکنەلۆژیایانە بەکار دەهێنرێن بۆ باشترکردنی کۆمەڵگا و سوود بە هەموو تاکەکان دەگەیەنێت.
پرسیار: با بە باسکردنی سەرچاوەی زمان و کاریگەرییەکانی بۆ زمان دەست پێ بکەین. چۆمسکی و ئێڤێرت کاتێک باس لە سەرچاوەی زمان دەکەن، دیدگای جیاواز دەخەنە ڕوو. چۆمسکی بە ئیلهاموەرگرتن لە کانت دەڵێت “زمان توانایەکی زگماکیی مێشکی مرۆڤە”، لە کاتێکدا ئێڤێرت بە هۆکاری ئەنترۆپۆلۆژی ئاڵەنگاری ئەم بۆچوونە دەکات و دەڵێت “زمان زیاترە لە ڕێزمان و سەرچاوەی کۆمەڵایەتی و کولتووری هەیە”. ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە کە پشتگیری بکات، کە چۆن مرۆڤایەتی ئەم توانایەی پەرە پێ داوە لە کاتێکدا سەرەتاییەکانی تر پەرەیان پێ نەداوە؟ هەندێک پێیان وایە ئایین وەک بەخششێکی خودایی لەلایەن خوداوە دەیخاتە ڕوو، لەکاتێکدا زانایانی وەک چۆمسکی و ڕەی جاکێندۆف باوەڕیان بە گۆڕانکاری هەیە و ئێڤێرت تیشک دەخاتە سەر کارلێکی کۆمەڵایەتی.
وەڵام: پێم وایە بنچینەی زمان یەکێکە لە پرسیارە گەورەکانی زانست. بەدڵنیاییەوە ئێمە لە ڕووی بۆماوەییەوە جیاوازین لە تەنانەت گیانلەبەرە سەرەتاییەکانی نزیک وەک شامپانزی بە شێوەیەک، کە ڕێگە بە ئێمە دەدات نەک ئەوان زمان بەدەست بهێنین و بەکاری بهێنین ، بەڵام ئەوە ڕوون نییە کە جیاوازی تەواو چییە. دەتوانرێت زۆر قووڵتر لەوە بڕوانین، وەک جیاوازیی توانای گشتیی پڕۆسێسکردن و بیرهێنانەوەی زانیاری، یان دەتوانێت زۆر قووڵ بێت، وەک لایەنگری زگماکی بەرانبەر بە هەندێک جۆری یاسا کە بۆ زمان پێویستن.
من پێم وایە ئەگەری ئەوە زیاترە، کە جیاوازیی كۆزانی گشتی لە دەرەوەی زمان هەبێت چونکە زۆر شتی كۆزانی هەیە، کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن کە جۆرەکانی تر بێتوانا دەر دەکەون، لە دەرەوەی زمان.
پرسیار: چۆن مۆدێلە ئەگەرییەکان بەشدارن لە تێگەیشتنمان لە بەدەستهێنان و پڕۆسێسکردنی زمان، چۆن دەتوانرێت ئەم زانیارییە لە بوارەکانی تری زانستی كۆزانیدا بەکار بهێنرێت؟ سەرەڕای ئەوەش، گەورەترین ئاستەنگەکان چیین کە لە ئێستادا لە لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی زمان و مەعریفەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و پلانی توێژینەوەکەت چۆن چارەسەریان دەکات؟
وەڵام: بۆ ماوەیەکی زۆر، زۆرێک لە زمانناسی، بەتایبەتی ئەوانەی کە لە نەریتی چۆمسکیدا کاریان دەکرد، مشتومڕیان دەکرد کە لە ڕووی لۆژیکییەوە ئەستەمە فێربوونی ئاماری پێکهاتە سەرەکییەکانی زمان بەدەست بهێنێت. ئەوەی مۆدێلی زمانی گەورە لەم دواییانەدا نیشانیان داوە ئەوەیە ڕاست نییە – کە فێربوونی ئاماری دەتوانێت هەموو جۆرە پێکهاتەیەکی جیاواز بەدەست بهێنێت، لەوانەش ڕەنگە ئەوانەی پێویستن بۆ ڕستەسازی و ماناسازی. ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە چەند داتای دەوێت، چونکە ئەم مۆدێلانەی فێربوونی ئاماری لە ئێستادا داتای زۆر زیاتر لە منداڵان وەر دەگرن.
پرسیار: پەیوەندیی نێوان پێکهاتەی زمان و پەرەسەندنی کولتووری چۆن دەبینیت؟
وەڵام : ئەو زمان و کەلتوورەی هەمانە ئەنجامی پڕۆسەیەکی درێژخایەنی پەرەسەندنی کولتوورییە. زانین و نوێنەرایەتیکردن لەم مۆدێلانەدا بەو شێوەیە دروست نەکراون، هەرچەندە لەوانەیە بتوانین وەک هەندێک نزیکبوونەوە لە کولتوور و زمانی خۆمان بیری لێ بکەینەوە.
هەندێک پێیان وایە ئەگەری ئەوە هەیە کە پەرەسەندنی کولتووری یەکێک بووبێت لەو تایبەتمەندییە سەرەکییانەی، کە زیرەکیی مرۆڤی چالاک کردووە، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا گرنگ دەبێت بۆ ئەم مۆدێلانەی فێربوون.
پرسیار: کاریگەرییەکانی مۆدێلی زمانی گەورە بۆ تیۆرییە ڕاستەقینەکانی زمان، لەوانەش نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتە و پەیوەندییەکان بە فێربوونی مرۆڤەوە، لە مۆدێلی زمانی گەورەدا چیین؟ ئەم مۆدێلانە چۆن پەیوەندییان بە ڕێبازەکانی تری زمانەوانییەوە هەیە و توانای وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی “بۆچی” سەبارەت بە سروشتی زمان چییە؟
وەڵام: من دەڵێم، وەک زۆرێک لەوانەی کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا کاریان لەسەر ئەم مۆدێلانە کردووە، ئەم مۆدێلانە وەڵامی ئەوە دەدەنەوە کە “بۆچی پرسیارەکان هۆکارن بۆ ئەوەی نیشانی بدەن، کە چۆن زانیاری و نوێنەرایەتیی پێویست دەتوانێت لە هەندێک جۆری تەلارسازیی فێربوونەوە سەربکەوێت”.
هەندێکی تر هەوڵ دەدەن وەڵامی “بۆچی” پرسیارەکان بدەنەوە بە خستنەڕووی نوێنەرایەتییە زگماکییە تایبەتەکان، بەڵام پێم وایە کە بەرنامەی توێژینەوەکە زۆر بەرهەمدار نەبووە لە ڕووی ڕوونکردنەوە یان پێشبینیکردنی هەمەجۆریی فۆڕمە جیاوازەکان، کە زمان دەتوانێت بیگرێتە بەر.
پرسیار: ئایا زیرەکیی دەستکرد مەترسییە بۆ سەر مرۆڤایەتی یان تەنیا هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندیی هەندێک کەس؟
وەڵام: پێم وایە ئەم مۆدێلانە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەڕەشەن، وەک هەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ، بۆیە شایەنی ئەوەیە ئەم جۆرە نیگەرانییانە بەجیددی وەر بگرین.
من بۆخۆم گومانم هەیە کە مەترسیی سەرەکی هەڕەشە نەبێت بۆ سەر مرۆڤایەتی، بەڵکوو زیاتر پەکخستنی شتەکانی وەک تاقیکردنەوە و وتارەکانە، کە لە وانەوتنەوەدا بەکاری دەهێنین. لە ئێستاوە مەترسییەکی ڕوون لەسەر مرۆڤایەتی هەیە کە پێویستە بەجیددی وەری بگرین.
پرسیار: مۆدێلە گەورەکانی زمان بەتایبەتی لاوازن بۆ خراپبەکارهێنان. بۆچوونی ئێوە لەسەر تێبینییە ئەخلاقییەکان چییە؟
وەڵام: ئەوان لەسەر دەقەکە لە ئینتەرنێتدا ڕاهێنراون و هەر بۆیە هەموو جۆرە لایەنگرییەکیان لە ناوخۆدا کردووە، کە لە ئینتەرنێتدا دەیدۆزیتەوە.
ئەمەش واتە ئەوان لە بنەڕەتدا “باوەڕیان” بە هەندێک شتی ترسناک هەیە و کۆمپانیاکان دەبێت فلتەریان لەسەر دابنێن، بۆ ئەوەی ئەم زانیارییانە نەیەنە دەرەوە بۆ بەکارهێنەران. بەڵام هێشتا هەر لەوێیە، لە ناوەوە. بۆ من ئەمە بەو مانایەیە کە تۆ ناتەوێت متمانەت بەم مۆدێلانە هەبێت بۆ هیچ شتێک.
پرسیار: چۆن دەتوانرێت مۆدێلی زمانە گەورەکان بەکار بهێنرێت بۆ باشترکردنی پەروەردەی زمان بۆ ئەو کەسانەی کە زمانی زگماکی نین و ئەو کەسانەی، کە زمانیان لاوازە؟
وەڵام: پێم وایە لەوێ توانایەکی زۆر هەیە، بەڵام من شارەزا نیم لەمەدا. بەدڵنیاییەوە، تەکنەلۆژیا لە دەق بۆ قسەکردن و قسەکردن بە دەق لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە، پێم وایە ئامرازەکان بۆ باشترکردنی پشکنینی ڕێزمان، لەوانەیە تێکەڵکردنی هەندێک زانیاریی مانادار لە شیکردنەوە لەخۆ بگرێت، کە زۆر بەسوود بن بۆ خەڵک. بەڵام ناتوانم پێشبینیی ئەوە بکەم کە بەرەو کوێ دەڕوات.