
ئەمڕۆ ڕێكەوتی 21/02/2023، سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان-سلێمانی كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیری هەست ناسك و جوانبێژ (كاوە حسێن) سازكرد، كاوە حوسێن شاعیرێكی دیاری كوردە، لەكۆتایی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووە دەستی بەنووسین كردووە زیاتر شیعری لیریك و سۆزداری دەنووسێت، بەشێكی زۆر لە هۆنراوەكانی لەلایەن هونەرمەندانی كوردەوە كراون بەگۆرانی و لە ئێستاشدا ئەو شاعیرە لەشاری سلێمانی نیشتەجێیە .
لەم كۆڕە شیعریەدا چەندین بەرهەمی شیعری ناوازەی خۆی خوێندەوە، بووە جێگای سەرنج لەلایەن خوێندكارانەوە، لە دیارترینیان شیعری باوك بوو كە بووە هۆی جوڵاندنی هەست و سۆزی خوێندكاران.
لە كۆتایشدا شاعیر بەرهەمێكی نوێی پێشكەش بۆ خوێندكاران كرد بەناوی كتێبی (چارەنووس).






























