
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١٩ ڕۆژی یەکشەممە، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی کۆلێجی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی جیهان سلێمانی، سمینارێک لەلایەن خوێندکار (محەمەد عەزیز محەمەد) خوێندکاری قۆناغی سێھەمی بەشی شیکاری تاقیگە پزیشکییەکان بە ناونیشانی نەخۆشییە وەرزییەکان (Seasonal diseases ) پێشکەش کرا، کە ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکییەکان و مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی تیایدا ئامادەبوون.
ئامانج لەم سمینارە ئاشناکردنی خوێندکاران بوو بەشێوەیەکی زانستییانە دەربارەی سەرجەم نەخۆشییە باو و بڵاوەکان، کە لە ھەر چوار وەرزی ساڵدا بەشێوەیەکی جیاواز ڕوودەدەن.
ھەروەھا ئاماژە بە شێوازی خۆپاراستن و چارەسەر وەرگرتن بە پێی نەخۆشییەکان بۆ خوێندکاران و ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.












