سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠١٩/٤/٤ سیمپۆزیۆمێکی زانستی نێودەوڵەتی کۆلێجی زانستی کارگێڕی و دارایی بەناونیشانی (پێدراوەکانی جیهانگیری وکاریگەریە کانی لەسەر وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان ) لەهۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان-سلێمانی پێشکەشکرا.
سیمپۆزیۆمەکە بە ئامادەبونی بەڕێز پ.ی.د. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ،بەڕێز.پ.ی.د. ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست وخوێندنی باڵا، بەڕێزپ.ی.د. واحد عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان ، بەڕێز حاکم أحمد أنور سەرۆکی دەستەی دەست پاکی هەرێمی کوردستان ،بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ،بەڕێز عەزیز ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنان پێشکەشکرا.
دانیشتنی یەکەم :
سەرۆکی دانیشتن : پ.ی.د.خالید حیدر
تەوەری یەکەم. د.نادرە ناصیف.
ناونیشانی تەوەر :دەروازەیەکی گشتی لەسەر چەمکی جیهانگیری :سەرۆکی دەزگای ڕێکخستنی نێودەوڵەتی پەروەردەی .
تەوەری دووەم.پ.د.سعد الشیخ.
ناونیشانی تەوەر :دامەزراوە ئامڕازەکانی جیهانگیری ڕۆڵیان لەپاڵپشتی دارایی پڕۆژە وەبەرهێنانەکان لەدەوڵەتانی جیهانی سێیەم :زانکۆی جیهان –کۆلێجی زانستی کارگێڕی و داراییەکان.
تەوەری سێیەم.سەردار کەریم غەفور.
ناونیشانی تەوەر:ژینگەی وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان :بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان.
دانیشتنی دووەم:
سەرۆکی دانیشتن :د.وریا نجم ڕشید.
تەوەری یەکەم یەکەم.پ.ی.د.کامەران احمد حمە
ناونیشانی تەوەر:ئاماژەکانی ئامادەکردنی نەخشەی وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان:زانکۆی سلێمانی-کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری.
تەوەری دووەم .پ.ی.د.یونس عەلی احمد.
ناونیشانی تەوەر: پێویستی و هەموارکردنی یاسای وەبەرهێنان و پەرەپێدان لەهەرێمی کوردستان :زانکۆی سلێمانی –کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری.
پێشکەشکار پ.ی.د.خالید حیدر ، پ.د.سعد الشیخ
ناونیشان ێدراوەکانی جیهانگیری وکاریگەریە کانی لەسەر وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان
لیستی ئامادەبوان