ڕێکەوتی ١٠/١٢/٢٠٢٢ لە لایەن خوێندکاران هەریەك لە (ساڤۆ ئومێد، ئاری سلیم، علی کمال، هەرێم رؤوف) قۆناغی چوارەمی بەشی ژمێریاری، سیمینارێكیان پێشكەش كرد بە ناونیشانی: (Kaizen Costing Methodology for Continuous Process Improvement)
ئەم سیمینارە بەسەرپەرشتی م.ی.ڕابەر عمر رشید پێشكەش كرا، پێشكەشكاران باسیان لە پرەنسیپ و جۆرەکانی کایزن و لایەنە باش و خراپەکانی، وە شێوازی جێبەجێکردنی کرد. هەروەها شێوازی كاركردنی كایزن وە گرنگی بۆ پێشكەوتنی كۆمپانیاكان باسی لێوەكرا.
ئەم جۆرە چالاكییانە لە چوارچێوەی گرنگی دانی بەشی ژمێریاری بۆ پەرەپێدانی توانای خوێندكاران دێت وە بەشێكە لە پرۆسەی بەشداری پێكردنی بەردەوامی خوێندكاران لە چالاكییەكانی زانكۆ.