
رۆژی 18/2/2023 زانکۆی جیهان-سلێمانی، سیمینارێکی رێکخست بۆ نووسەر و مامۆستای زانکۆ (ئازاد حەمە) بە ناونیشانی (ڕاڤەی فەلسەفی).
لەسیمینارەکەدا نووسەر باسی لەوە کرد. کە چنینی هزری فەلسەفیی فەیلەسوفان زۆرێکمان بەرەو ئەو تێڕامانە دەبەن، کە ڕاڤەکار و لێكۆڵەری فەلسەفیی لەوە حاڵییە، کە فەلسەفە شتێکی ڕاگوزەر نییە و شوێنێکیش نییە بۆ خۆخاڵیکردنەوە.
بۆیە باوەڕمەندیی ئێمەی مرۆڤ بە فەلسەفە لە باوەڕمەندیی خودی فەلسەفەوە دێت بە ئێمە. بوونی ئێمەش لەگەڵ بوونی فەلسەفە لە بوونماندا یەکتر دەخوێننەوە و یەک پێویستییش تەواودەکەن: فەلسەفە کۆششە بۆ تێگەیشتن لە بوونمان.
چنینی ڕاڤەکاریی جۆرێکە لە چنینی هزر. ڕاڤەکاریی، کە دەبێت گشتگیر و تۆکمە بێت لە دەرەوەی تێهزرین نییە. تێهزرین دروستکەری ڕاڤەکارییە و دۆزەرەوەیشیەتی. ڕاڤەکاریی چەشنی هزر لە چاوەڕوانیی ڕووداو و گرفتەکاندایە. ڕاڤەکارییش نییە، گەر ئافراندن لە هزردا نەکرێت.
پاشتر دەرفەت درا بە ئامادەبوون سەرج وتێبینیەکانیان بخەنە روو.
ئەم چالاکیە لە چوارچێوەی پلانی زانکۆی جیهان دێت بۆ گرنگیدان بە میواندارتێ کەسانی پسپۆر وئەنجامدانی کۆر وسیمیناری هەمەجۆر لە بوارە جیاوازەکاندا.
















