زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO)، وبەهاوکاریی ڕێکخراوی MERCY CORPSی ئەمریکی وEducation Cannot Wait، کە سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ پەروەردە لە دۆخە ناکاوەکاندا، خولێکی چڕی پێنج رۆژیی کردەوە بۆ (١٥) مامۆستای قوتابخانەکانی پەنابەرانی سوریا لە پارێزگای سلێمانی.
ئامانجی خولەکە کە لە هۆتێل رامادا ئەنجامدرا، بەرزکردنەوەی ئەزموونی پەروەردەیی بوو لەو قوتابخانانەدا کە خوێندکاری پەنابەرانی تێدایە. ڕاهێنانەکە کۆمەڵێک بابەتی گرنگی لەخۆگرت، لەوانە جۆرە جیاوازەکانی خوێندن، ڕۆڵی خوێندکاران لە پێداگۆجی نوێ، پەروەردەی نافەرمی(Non-Formal Education) بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندی کاریگەر، کاری تیمیی وسوودەکانی، بنەماکانی هەڵبژاردنی شێوازی فێرکردن، شێوازەکانی فێرکردنی پێداگۆجی نوێ، فێربوون و هەڵسەنگاندنی نافەرمی وچەندین بابەتی گرنگی دیکە.
چالاکیەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی دێت بۆ درێژکردنی دەستی هاوکاریی لە بواری پەروەردەدا ودرووستکردنی پرد لەگەڵ دا دامودەزگاو وڕێکخراوە پەروەردەییەکاندا بۆ سوودگەیاندن بە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا وبەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردەیی لە ناوچەکە.