ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 18/06/2022 یه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی جیهان-سلێمانی خولێكی ڕاهێنانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی دواناوه‌ندییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایی سلێمانی ڕێكخست.له ژێر ناونیشانی ( ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ییدا)
له مه‌راسیمی ده‌سپێكی خوله‌كه دا (پ.ی.د. ئومێد ره‌فیق فتاح) سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندن و مامۆستا عمر محمد امین، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌یی سلێمانی و مامۆستا سه‌ربه‌ست، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و ڕاهێنان و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌یی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی به‌شداربوون.
خوله‌كه چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت وه‌كوو(زمانی جه‌سته، پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، پێوانكاری بابه‌تی) بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌لایه‌ن پسپۆڕی لێهاتوو و شاره‌زا خوله‌كه ده‌وترێته‌وه.