ڕۆژی ٢١/١١/٢٠٢٢، د. نوري حمه سعيد حيدر، مامۆستا لەبەشی یاسای زانکۆی جیهان سیمینارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی ‘مەرجەکانی پەیوەست بە گرێبەستی هاوسەرگیری’.
لە سیمینارەکەدا تیشکخرایە سەر هەریەک لە مەرجی هاوسەرەکان لە کاتی گرێبەستی هاوسەرگیریان، وە باس لەو مەرجانە کرا کە پەیوەستە بە گرێبەستەکەوە، یاساکە ڕێگەی بە مەرجی شەرعی داوە بەپێی پرەنسیپی دەسەڵاتی ئیرادە، بەڵام پێوەرێکی دانەناوە بۆ جیاکردنەوەی مەرجە شەرعیەکان و مەرجەکانی دیکە.
هەروەها باس لەو پێوەرانە کرا کە لە گرێبەستەکاندا هەیە و هەندێک بڕیاری دادوەری کە لەم بارەیەوە دەرچوون.
لە کۆتایدا بەشداربووان پرسیار و تێبینیەکانی مامۆستایان و میوانەکانی سیمینارەکە گفتوگۆی لەبارەوە کراو وەڵام درانەوە.
Related posts