گۆڤارێكی وەرزی، ئەکادیمی، رۆشنبیری و زمانەوانییە، کە (دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان) دەریدەکات و لە کاتی پێویستدا پاشکۆی دەبێت. پەیامی سەرەکی کارکردنە لە پێناو دارشتنی سیاسەتی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە دەرکردنی ئەم گۆڤارە، هەوڵدان بۆ داڕشتنی سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بە پرسی زمانناسی و سیاسەت و پلاندانانی زمان لە هەرێمی کوردستان، هەرەها دەمانەوێت هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بین، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زمانە بیانییەکان لە پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەی کوردییدا. گۆڤاری زمانەوانی ئامانجییەتی کۆمەڵگە لە ئەرکی تاک و کۆمەڵ بەرامبەر بە پارێزگاری لە زمانی کوردی هۆشیار بکاتەوە، هاوکات جەخت لەوە دەکەینەو کە خوێندن بە زمانی دایک/زگماک و وەک شیری دایک بۆ منداڵ پێویستە و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی ئەم بنەما نێودەوڵەتییە.
گۆڤاری زمانەوانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت، کە کۆمەڵگە بە پێکهاتەی زمانی کوردی، شێوەزار و زار و بن-زارەکانی زمانی کوردی ئاشنا بکات و ڕای پسپۆڕان و زمانناسان سەبارەت بە پرسی زمان لە هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە و هەوڵی فراوانکردنی گەنجینەی زمانەوانی لە هەرێمی کوردستان بدات، بە شێوەیەک کە بتوانرێت زۆرترین وشەی کوردی بخرێتەوە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن و میدیاو ڕەوتی رۆشنبیرییەوە. گۆڤاری زمانەوانی وەک وەرزنامەیەکی ئەکادیمی و زمانەوانیی، گێڕانەوەی شکۆمەندی بۆ زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئەرکی بنەڕەتی خۆی و هەوڵی فراوانتر دەدات بۆ روونکردنەوەی زیاتری پرسە پەیوەندیدارەکان بە سیاسەتی زمان؛ مافی زمانەوانی، ئەلفبێی کوردی، زمانی ستاندارد، زمانی فەرمی و نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستاندا.
گۆڤارەکە دەبێتە سەکۆی بابەت و بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان لەسەر سیاسەت و پلاندانانی زمان و هەوڵی دروستکرنی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە زمانەوانییە ناوخۆیی و جیهانییەکان دەدات سەبارەت بە سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
گۆڤارێكی وەرزی ئەکادیمی و زمانەوانییە دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان دەریدەکات.
سەروتار
– رۆڵی شێوەزارەكان لە بونیادنانی زمانی یەكگرتوودا……………………………………………………….پ.د. ئومێد رفیق فتاح
مێزگرد
– دۆخی زمانە کوردییەکان یان شێوەزارە کوردییەکان لەئاستێکی باشدا نییە…………………………….پ.د. رەحمان وەیسی حەسار
– یهکگرتنهوهی زار و شێوهزاره کوردییهکان لەپلانێکی زمانیی درێژخایهن و بهردهوامدا، ئهرکێکی نیشتمانییه……بەهروز چەمەن ئارا
– چەند رەهەندێکی تایبەت وا دەکەن کوردیی ناوەندی رۆڵی زمانی یەکگرتوو بگێڕێت………………………………..سوداد رەسول
– لەبری بیرکردنەوە لە زمانی یەکگرتوو، پێویستمان بە پلانی زمانیی هەیە…………………………………………هیوا سەلام خالد
وتار
– ڕەوشی ستانداردی زمانی کوردی………………………………………………………………………….د. وریا عومەر ئەمین
– مێژوو و دابهشبوونی زمانی كوردی، لهدیدی ڕۆژههڵاتناس و توێژهرانی ئهكادیمییهوه……………………….سالم حەسەن عهزیز
– فرەجۆری زمانیی لە ئاستانەی* زمانی ستاندارد دا……………………………………………… پ.ی.م. بێستون ئەبوبەکر عەلى
– ترس یان شەرم؛ بۆچی فێرخوازانی کورد ناتوانن ئاڵەنگاری فێربوونی زمانی ئینگلیزی تێپەڕێنن؟…………….. د. موئمین زەڵمى
– ڕێکارە گرنگەکانی هاوسەنگکردن لەنێوان بەرەوپێشبردنی زمانی یەکگرتوو………………………………سیما ڕەمزی عبدالقادر
– چۆن شارەزایی لە زمانێکی یەکگرتوودا پەیوەندی بە ئاستی خوێندن و هەلی کارەوە هەیە؟………………………هیمالایا کامەران
– زمان وەک بنەمای فیکر و بیرکردنەوەی شیعریی……………………………………………پ. ی. د. سەعید محەمەد بەرزنجى
توێژینەوە
– فرەزاری و ڕۆڵی لە بونیادنانی فەرهەنگی زمانی یەكگرتوو…………………………………………..پ.د. ئومێد بەرزان برزو
– بڵاوبوونەوەی شێوەزارەکانی زمانی کوردی…………………………………………………………….و: م.ی نەورۆز محەمەد
گەوهەرەکانی زمانەوانیی
– محهمهدی مهلا كریم؛ هزرێكی ههڵكشاو له زمان و ئهدهبی كوردیدا…………………………..پ.ی.د. سهعید محهمهد بهرزنجى
فەرهەنگی زمانەوانیی
– مەرگی زمانیی …………………………………………………………………………………………..م.ی.عەزیز ڕەئووف