د. نوزاد یحیى باجگر
پێشه‌كى
زمان بریتیه له شوناس و پێناسی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و نیشتمانێك، هەروەها پێشكه‌وتنی دونیا و تەکنەلۆژیا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر زمان و لایەنە جۆراوجۆرەکانی زمان هەیە، هه‌بوونى زمانێكى یه‌كگرتووى ستاندارد بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زامنى مانه‌وه‌و پێشكه‌وتنى زمانه‌كه و هه‌روه‌ها نهتهوهكهشه، زمانى كوردیش مێژوویه‌كى مه‌زن و ته‌مه‌نێكى زۆرى هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه زمانێكی ستانداردی یه‌كگرتوو دروست بكرێت ئه‌مه‌ش ده‌كرێ به‌هۆی زۆری و فره‌چه‌شنى شێوه‌زاره‌كانى بووبێت سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین ئاسته‌نگى تر كه به پێى ناوچه و كات ده‌گۆڕێن.
ده‌كرێ شێوه‌زاره‌كانى زمانى كوردى و جیاوازییه‌كانیان به خاڵێكى ئه‌رێنى و ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانه‌كه‌وه لێك بدرێنه‌وه و ئێمه ئه‌مرۆ ده‌توانین به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه به‌هێزو ئه‌م شێوه‌زارانه و كاركردن له سه‌ریان و به‌ره‌وپێش بردنیان زمانێكی یه‌كگرتووی ستاندارد دروست بكه‌ین كه هه‌موو تاكێكى كورد له‌سه‌رتاسه‌رى دونیا بتوانێت به ئاسانى تێیبگات و پێى بخوێنێت و بنوسێت چونكه زمانی ئاخاوتن هەمیشە لە زمانی نووسین و ستاندارد جیاوازبووە.
ئه‌م كاره پیرۆزه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو تاكێكی كورده به تایبه‌تی مامۆستایان و لێكۆڵه‌ره‌وان و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئێمه له زانكۆكانى جیهانه‌وه ده‌ستمان پێ كردووه‌و سه‌نته‌ری زمانی كوردیمان دامه‌زراندووه كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له زانكۆی جیهان-هه‌ولێره وه دوو لقى هه‌یه له زانكۆى جیهان-سلێمانى و زانكۆى جیهان-دهۆك، هەروەها به بڕیارى كارگێرى ژماره (8) له مانگی (نیسانى) ساڵی (2023) كه چه‌ندین مامۆستا و نوسه‌ر و زمانه‌وان كارى تێدا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش بردنی پڕۆسه‌ی به ستانداردكردنی زمانه‌كه.
هه‌روه‌ها لێره‌دا بڕیارماندا به ده‌ركردنی گۆڤارێكی زمانه‌وانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زمانه‌وانی زانستی و ئه‌كادیمیانه، هه‌روه‌ها بۆهاندانی زیاتری توێژه‌ران تا له‌و سه‌كۆیه‌وه بتوانن ده‌رئه‌نجامی توێژینهوكانیان لە داهاتوودا بخەنەڕوو، وە ببێته هۆكارێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان و توێژینه‌وه‌ى زیاتر.
ئێمه پێمان وایه ته‌كنه‌لۆژیا و به دیجیتاڵكردنی زانسته كۆن و سهردهمیانهكان زانستێكى سه‌رده‌مییانه و حاشا هه‌ڵنه‌گره، وه ناتوانین خۆمانی لێ لابده‌ین، بۆیه به ئه‌لیكترۆنیكردنى زمانی كوردی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كان و توێژینه‌وه سه‌رده‌میه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م زمانه و وه‌رگێڕانى ئه‌م سه‌رچاوانه بۆ سه‌ر زمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ و باش بۆ به‌ره‌و پێش بردنی زمانه‌كه و ناساندنى به دونیاى ده‌ره‌وه .
یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كان كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت بریتییه له داهاتووى زانست، كه پێمان وایه زیره‌كى ده‌ستكرد (Artificial Intelligence) و ڕۆبۆتینگ (Roboting) ڕۆڵێكى كاریگه‌ر ده‌بینێت له داهاتوویه‌كى نزیكدا و ئاوێته‌ى سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیان ده‌بێت.
زمانیش پێویسته شان به شانى ئه‌و پێشكه‌وتنه بگونجێندرێت و پێداویستى و ئامرازه سهردهمییهكانى بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، تا بتوانین گۆڕانكارى گه‌وره له‌م بواره‌دا به‌دى بێنین، وە ئه‌م نوێگهریانهش زیاتر زمانه‌كه به جیهان ئاشنا ده‌كه‌ن و یه‌كگرتوویی زمانه‌كه زیاتر به كردار ئه‌چه‌سپێنن.
هه‌روه‌ها پێویسته و ده‌كرێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانه‌كه ڕێنوسی لاتینی به‌كاربهێندرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێنووسه سه‌رجه‌م پیته‌كانی كوردی له خۆ ده‌گرێت و زیاتر زمانه‌كه به ڕووی ده‌ره‌وه‌دا ده‌كاته‌وه و هەروەها بۆ هه‌موو تاكێكی كوردیش ئاسانتره له هه‌موو شوێنێكی دونیا كه زمانه‌كه‌ی خۆی بخوێنێت و بنوسێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه كارمان له سه‌ر دروستكردنی فه‌رهه‌نگێكی كوردی كردووه، كه كۆكراوه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رهه‌نگه كوردیه‌كان بێت و له‌گه‌ڵ ئاماژه پێكردن و به گرنگ زانینی فه‌رهه‌نگه ناوچەییەكان، وه‌كو شێوه‌زاری سۆرانی و بادینی وكرمانجی ژووروو لوڕى و گۆرانی و زازايی و هه‌ورامی و .. هتد…
له كۆتایدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه ئه‌م كاره ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه و ده‌بێ هه‌مووان به پیرۆزی بزانین و بڕواشمان وایه كه ئیراده‌مان زۆر به‌هێزه و به‌وردی و به زانستی هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه تا زمانی كوردی ده‌كه‌ینه زمانێكی نێوده‌وڵه‌تی، وه ڕێزمان و فه‌رهه‌نگ و ڕێسای یه‌كگرتوو ستانداردی بۆ داده‌نێین، وه هیوادارم ئه‌مه له زووترین كاتدا ڕووبدات و له پلاتفۆرمه جیهانیه‌كان شوێنی خۆی بكاته‌وه.
ئیتر هه‌رله خۆشیدابن …