وەرگێڕانی: شنیا کەمال/ بەشی وەگێڕان- زانکۆی جیهان
یەکێک لە تازەترین تەکنەلۆژیاکان بۆ بەرهەمهێنانی بەرژەوەندییەکی بەرچاو ( چات جی پی تی ) ییە. بەرنامەیەکی زمانە کە دەتوانێت یارمەتیی بەکارهێنەرانی بدات دەربارەی فێربوونی بابەتی هەمەجۆر، تەنانەت زیادکردنی زانیاری لە پرسیاری بەکارهێنەرانەوە هەرچەندە (چات جی پی تی) بەم دواییانە بووە هۆی دروستبوونی ناکۆکی و مشتومڕ لە کاتێکدا هەندێک بانگەواز لە تەکنەلۆژیای (چات جی پی تی) هەنگاوێکی بەرەو فەزای گشتی دەستی پێ کرد، هەواڵگران و هەندێک لە ڕەخنەگران زیرەکیی مرۆڤ لە ئاستێکی باشدا دەشارنەوە .
نۆم چۆمسکی زمانزانی بەناوبانگ، بوون و کاریگەریی (چات جی پی تی) و هەندێک لە بەرنامەکانی تری بڵاو کردەوە، ئەو پرسیار دەکات لە بارەی توانا و بۆ فراوانبوونی بیری مرۆڤ و تازەگەری. ئەوەش دەزانرێت کە ( چات جی پی تی) لە گەشەکردن بەردەوامە و کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر کۆمەڵگە و پڕۆسەی بیرکردنەوەی مرۆڤ وەک بابەتی مشتومڕ و لێکۆڵینەوەی چڕ دەمێنێتەوە.
بەم دواییانە کێشەیەک هەیە لەمەڕ توانای هونەری ژیری و هونەری زمان، لە دنیای ئەکادیمیدا مشتومڕی گەرم هەیە لەو بارەیەوە، تاکوو ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەم کێشەیە . (ڕەی جاکێندۆڤ) زمانزانی ئەمریکی و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی تافتس، خاوەنی دید و تێڕوانینی خۆیەتی لەو بارەیەوە. ئەو لەم چاوپێكەوتنەدا لەمەڕ ئەم کێشەیە دواوە.
لە ماوەی چاوپێکەوتنەکەدا جاکێندۆڤ دەربارەی ئەو مشتومڕە بەردەوامەی لە دەوری پەرەسەندنی زمان و بیرۆکەی بۆماوەیی وەک دژایەتیکردنی توانا زگماکییەکانی مرۆڤ خۆی دەبینێتەوە، ڕای خۆی بەیان دەکات.
جاکێندۆڤ ئەوەی خستە ڕوو، کە زۆرینەی خەڵک بیر دەکەنەوە وەک توانایەکی زگماکی، ئەمەش وەک گەشەسەندنی گۆڕانکاریی بۆماوەیی. ئەم کێشەیە وای کردووە، نەوەی نوێی زمانناسان هەوڵ بدەن سازشێک بدۆزنەوە لەنێوان بۆچوونەکان و ئەوەشی باس کرد کە ئەم ململانێیە وای کردووە، نەوەیەکی نوێی زمانزانان هەوڵ بدەن سازشێک لەنێوان بۆچوونەکانی نوام چۆمسکیدا بدۆزنەوە، کە پێی وایە زمان توانایەکی تایبەتی مرۆڤە و ئەوانەی باوەڕیان بە تیۆری گۆڕانکارییە، کە گریمانە دەکات زمان لە ڕێگەی گۆڕانکارییە بۆماوەییەکانەوە سەری هەڵداوە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی مشتومڕەکەدا، زمانزانان کار دەکەن بۆ قووڵکردنەوەی تێگەیشتنمان لە سەرچاوە و سروشتی زمان و هەروەها توانای دووبارەکردنەوەی لە ڕێگەی زیرەکیی دەستکرد و ئامێری زمانەوە.
کاتێک پرسیاری ئەوە لە جاکێندۆڤ کرا، کە ئایا جیاوازییەکی ڕوون لەنێوان زمان و عەقڵدا هەیە، وەڵامەکەی جاکێنۆف زۆر ئاڵۆز نەبوو، لە کاتێکدا بە جۆرێک لە جۆرەکان، وەک شامپانزی و گۆریلا، بیرکردنەوەی ئاڵۆزیان هەیە بەبێ زمان، بەڵام هەندێک چەمک هەن، وەک ژمارە و مێژوو، کە پێدەچێت پێویستیان بە بەکارهێنانی زمان هەبێت.
هەروەها بە ڕووکردنە بابەتی زیرەکیی دەستکرد و زمان، پرسیار لە جاکێندۆف کرا سەبارەت بە کاریگەرییە ئەگەرییەکانی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە لەم بوارانەدا بۆ زمانەوانی. لە کاتێکدا ڕەنگە هەندێک بڵێن کە ئەم پێشکەوتنانە ئەو بیرۆکەیە دەخەنە ژێر پرسیارەوە، کە زمان توانایەکی زگماکیی مرۆڤە، جاکندۆف گومانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی کە ئایا ئامێرەکان بەڕاستی بە هەمان شێوەی مرۆڤ لە زمان تێدەگەن.
ئەو گومانەکانی خۆی لە بارەی (چات جی پی تی) و تێنەگەیشتنی دروستکەرانی لە بارەی چۆنیەتیی کارکردنی هێنایەوە و ڕایگەیاند، کە هیچ گریمانەیەک نییە لە سەر پرسیاری ئەوەی، کە ئایا بەدەستهێنانی زمان تایبەتە بە مرۆڤەکان یان ئایا ئامێرەکان تەنیا درێژکراوەی زیرەکیی مرۆڤن؟ بێگومان لەگەڵ بەردەوامبوونی پێشکەوتنەکانی زمانەوانی لە بواری تەکنەلۆژیادا، تێڕوانینە زمانەوانییەکان بەشدارییەکی گرنگن لە تێگەیشتنمان لە زمان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەقڵی مرۆڤ و زیرەکیی ئامێرەکاندا.
زیرەکیی دەستکرد (AI) لەم ساڵانەی دواییدا بابەتێکە زۆر باسوخواس و مشتومڕی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە. زۆرێک لە پسپۆڕان و زانایان سەنگیان لەسەر تواناکانی هەیە بۆ تێپەڕاندنی زیرەکیی مرۆڤ. لەم دواییەیدا زمانزانێکی بەناوبانگی وەک نوام چۆمسکی، ئاماژەی بەوەدا کە AI و( ChatGPT) مۆدێلێکی زمان لەسەر بنەمای AI دوورن لە زیرەکیی ڕاستەقینە. بەڵام ئایا ئامێرەکان دەتوانن لە کۆتاییدا زیرەکیی مرۆڤ تێپەڕێنن و چۆن پێناسەی “ژیریی ڕاستەقینە” بکەین؟
بە گوتەی زمانزان و زانای مەعریفی ڕەی جاکێندۆف، پێشتر کۆمپانیای AI لە هەندێک بواردا زیرەکیی مرۆڤی تێپەڕاندووە. جاکندۆف دەڵێت:” AI لەمێژە زیرەکیی مرۆڤی تێپەڕاندووە لە شتەکانی وەک یاریی شەترەنج و ئەنجامدانی لێكدانەوەی ژمارەیی بەرفراوان”. بەڵام “بەو شتانەی کە دەتوانم کۆیان بکەمەوە، پێشکەوتووترین ڕۆبۆتە مرۆڤدۆستەکان، بە شێوەیەکی کارەساتبار خراپن لە شتگەلێکی وەک کردنەوەی دەرگا یان کەرتکردنی لەتێک نان، یان ئەو چالاکییەکانەی کە ئێمە بەتەواوی بە بێبایەخیان دەزانین. من ئەمەش بە جۆرێک لە زیرەکی دەزانم.”
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا AI دەتوانێت بە مانایەکی فراوانتر لە زیرەکیی مرۆڤ تێپەڕێت، ئەمەش لەڕاستیدا هێشتا جێگەی مشتومڕە. هەروەها پرسیاری دیکە ھەیە، کە بەڕاستی مەبەستمان لە “ژیریی ڕاستەقینە” چییە؟ ئایا پێویستە بە ڕەچاوکردنی ئەخلاقی یان زیرەکیی سۆزداری بپێورێت؟ زۆرجار زمان بە نیشانەیەکی زیرەکیی مرۆڤ دادەنرێت، ئەمەش وا دەکات هەندێک پرسیار بکەن کە ئایا ئامێرەکان دەتوانن بەڕاستی فێر بن و هەمان تواناکان بەرهەم بهێنن. کاتێک پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە توانای ئامێرەکان بۆ دووبارەکردنەوەی زمانی مرۆڤ، جاکندۆف ڕەتی کردەوە قسە لەسەر داهاتوو بکات و هیچ شتێک لەو بارەیەوە بڵێت.
بەڵام جاکندۆف پرسیارێک دەورووژێنێت، کە ئایا ئامێرەکان دەتوانن هەندێک لایەنی زمان فێر ببن و بەرهەم بهێنن بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەرهەمی کارلێکی مرۆڤە لەگەڵ ژینگەدا بە تێپەڕبوونی کات؟ لە کاتێکدا کە ئامێرەکان پێشکەوتنی بەرچاویان لە پرۆسێسکردنی زماندا بەدەست هێناوە، بەڵام دەبێت بزانرێت ئایا دەتوانن بەتەواوی توانست و ئاڵۆزییەکانی زمانی مرۆڤ دووبارە بکەنەوە؟
بە گوێرەی شارەزای بواری زمانەوانی ڕەی جاکێندۆف، پێناچێت پێشکەوتن لە زیرەکیی دەستکرد و فێربوونی ئامێردا جێگەی زمانی سروشتی بگرێتەوە. لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا زمانی دەستکرد (AL) دەتوانێت جۆرێکی نوێ لە زمانی یەکگرتوو بەرهەم بهێنێت، کە جێگەی زمانی سروشتی (NL) بگرێتەوە، جاکندۆف ئاماژە بەوە دەکات کە زمان بە ئەگەرێکی زۆرەوە سیمای خۆی لە سەردەمی ئێستادا بپارێزێت. ناوبراو ئەوەشی وت کە: لە کاتێکدا دەربڕینە بنەڕەتییەکانی ژمێریاری وەک “٢+٢=٤” بە شێوەیەکی گشتگیر تێگەیشتوون، بەڵام ناتوانن جێگەی ئاڵۆزیی زمانی سروشتی بگرنەوە، کە دەتوانێت پرسیار بکات و ڕێنمایی بدات و لە ڕێگەی شیعر و مێژوو و خەیاڵەوە هەستەکان دەرببڕێت. هەرچەندە، دروستکردنی زمانێکی گشتگیر وەک تەحەدایەک دەمێنێتەوە، ئاڵەنگارییەك وەک لە ئەزموونی شکستخواردووی زمانی ئێسپێرانتۆدا دەبینرێت، “زمانی ئینگلیزی پێشتر بەشێکی زۆری جیهانی داگیرکردووە و ڕەنگە هەندێک بڵێن کە بووەتە زمانێکی یەکگرتووی دووەم.” سەرەڕای پێشکەوتنەکانی زیرەکیی دەستکرد، پێدەچێت زمانی سروشتی بەتایبەتی بۆ پەیوەندیی مرۆڤ بمێنێتەوە.