– خولەكە هەموو ئاستەكان لە خۆدەگرێت و خوێندكارانی زانكۆ دەتوانن بێبەرامبەر بەشداربن.
– ئامانج لە خولەكە برەودانە بە توانای خوێندكاران لە شارەزایی زمانی ئینگلیزی كە زمانی خوێندنە لە زانكۆدا، هەروەها .بەهێزكردنی توانای بەهرەی قسەكردن، و دواتر بەهرەكانی تر.
– خولەكە لەلایەن مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی پەروەردەی گشتی و بەشی وەرگێڕان دەوترێتەوە.
– لەسەرەتادا لە (2023/07/10) تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستەكان ئەنجام دەدرێت.
– خولەكە لە (2023/07/15) دەستپێدەكات تا (2023/08/15) بەشێوەیەك (4) ڕۆژ لە هەفتەیەكدا وانە دەخوێندرێت.
– وانەكان ڕۆژانە لە كاتژمێر (10:30)ـی سەر لەبەیانی دەستپێدەكات، هەر وانەیەك (2) كاتژمێرە.
– لە كۆتایی خولەكەدا دوایی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كۆتایی خولەكە، خوێندكاران بڕوانامەی بەشداریكردنیان پێدەبەخشرێت.
بۆ بەشداریكردن لەم خولەدا پێویستە خوێندكار ئامادەبێت لە ڕۆژی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستەكان.