رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

ئەمڕۆ شەممە بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان، لە بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم مەڕاسیمی هەڵکردنی ئاڵا و بەرزراگرتنی بەڕێوەچوو.
لەزانکۆی جیهان-سلێمانیش لە لایەن نوێنەری گشتی خوێندکارانەوە ،بە ئامادەبونی بەرێز پ.ی.د. ئومێد ڕەفێق فتاح سەرۆکی زانکۆ و بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانەوە بە جلو بەرگی کوردییەوە ئەو یادە بەرز ڕاگیرا .
17ی 12ی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەستنیشانکراوە و ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت، ساڵانە لە دامودەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە و ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە.
Related posts