رۆژی شەممە 3/11/2022 بەشی یاسایی زانکۆی جیهان سلێمانی سیمینارێکی هاوبەشی بۆ مامۆستایانی بەشی یاسا د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه ، د.سيروان ڕه‌ئوف، لە ژیر ناونیشانی، خوێندنه‌وه‌يه‌كى ياسايى بۆ بڕيارى دادگاى باڵاى ئيتحادى ژماره 230/فيدرالى/ 2022. هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌ستوريى و ياساييه بۆ بڕياره‌كه به‌شێوه‌يه‌كى زانستى و بێلايه‌نانه له‌ڕێگه‌ى شهنوكهوكردنى بڕگه‌كانى بڕيارهكەوە ڕێکخست.
ئامانج لە سیمینارەکە به‌ستنه‌وه‌ى زانكۆیە به ئاڵۆگۆڕ و گۆڕانكاريه‌كانى كۆمه‌ڵگه، له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى زانستى بۆيان له‌لايه‌ن كه‌سانى پسپۆر و شاره‌زا وه و به‌تايبه‌ت له‌به‌شى ياسادا ئه‌م بابه‌ته جێ گرنگى و بايه‌خه. بۆيه باسكردن و خوێندنه‌وه بۆ نوێترين بڕيارى دادگاى فيدرالى كه جێی بايه‌خه بۆ به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى و بايه‌خى گرنگى خۆى هه‌يه
لە سیمینارەکەدا هەردوو مامۆستای بەڕێز بەچەند خاڵێک تێبینی خۆیان خستەڕوو لە هەردوو لایەنی دەستوری و ڕێگای دادبینیەوە خستەڕوو دەربارەی بڕیارەکەی دادگا.
بە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵامی مامۆستایانی میوان کۆتایی بە سیمینارەکە هات.
Related posts