له 14 – 6- 2022 سيمينارێكى ياسايى له به‌شى ياسا، پێشكه‌شكرا له لايه‌ن مامۆستا ئاسۆ حمهشين عبدالكريم ، مامۆستاى به‌شى ياسا، به ناونيشانى ( مفهوم حكومة تصريف الأعمال في ضوء الدراسات الفقهية والقضائية_النص التفسيري للمحكمة الإتحادية العليا العراقي أنموذجاً) تێيدا پێشكه‌شكار به‌وردى له كاتی دياريكراودا سه‌رنجى ته‌واوی ياسايى خسته ڕوو له‌باره‌ى ناوهرِۆكى بابه‌ته‌كه، و ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و ده‌سته‌واژه تايبه‌ته‌كانى، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌و بنه‌ما جياوازانهى له باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه وتراوه، به‌تايبه‌ت سه‌رنج خرايه سه‌ر ڕاڤه‌ى تايبه‌تى دادگای باڵاى ئيتيحادى عێراق ژماره 121-اتحادية-2022 كه له‌وه‌ڵامى نووسراوى تايبه‌تى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى عێراق دادگا ئه‌و ڕاڤهيهى بۆ ده‌قی ماده‌ى 64/دووه‌م له ده‌ستورى كۆمارى عێراق 2005 داوه، كه له‌و ده‌قه‌دا باسى ئه‌رك و كارى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى كردووه.
له كۆتاييدا كورته‌ى ده‌ره‌نجام و ڕاسپارده‌ی پێويست خرايه ڕوو، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسيار و رٍوونكردنهوهكان درايه‌وه.