
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ | زانکۆی جیهان – سلێمانی
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بێهۆشکردن، زانکۆی جیهان – سلێمانی بە شانازییەوە بەشداریی لە سیمپۆزیۆمێکی زانستی کرد، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە هاوکاری KTI و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکخرابوو.
لە ماوەی سیمپۆزیۆمەکەدا، سێ خوێندکاری بەشی سڕکردن زانکۆی جیهان – سلێمانی، هەریەک لە بەستە هیوا، بارین کەمال و شاتۆ شاخەوان، پڕۆژەیەکی داهێنەرانەیان لەسەر ڤیدیۆ لارینگۆسکۆپ (Video Laryngoscope) پێشکەش کرد. لە پڕۆژەکەدا ڕۆڵ و گرنگی ئەم تەکنیکە نوێیەیان لە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانە ڕوونکردەوە کە پزیشکانی بێهۆشکردن لە کاتی دانانی بۆری هەناسەدان (Endotracheal Intubation) ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەروەها گرنگی ئەم تەکنیکە لە بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی نەخۆشاندا.
ئەم پڕۆژەیە بە سەرپەرشتیی د. ئازاد جەلال ئەنجامدرا، کە ڕەنگدانەوەی ئاستی زانیاریی زانستی، شارەزایی کرداری و پابەندبوونی خوێندکارانە بە پەرەپێدانی تەکنیکە نوێیەکانی بێهۆشکردن.
لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، ئێمە هەمیشە هەوڵ دەدەین پەروەردەیەکی ئەکادیمیی بەرز، ڕاهێنانی کلینیکیی کرداری و دەرفەتی داهێنان بۆ خوێندکارانمان دابین بکەین، بۆ ئەوەی بە زانست و شارەزایی پێویست ئامادەبن و بتوانن وەڵامدەرەوەی پێداویستییە گۆڕاوەکانی کەرتی تەندروستی لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی دیکە بن.
ڕۆژی جیهانی بێهۆشکردن لە هەمووان پیرۆز بێت!
–
Cihan University–Sulaimaniya Celebrates World Anesthesia Day with Innovative Student Participation
October 16, 2026 | Cihan University–Sulaimaniya
On the occasion of World Anesthesia Day, Cihan University–Sulaimaniya proudly participated in a scientific symposium organized by the Sulaymaniyah Directorate of Health, in collaboration with KTI and Sulaimani Polytechnic University.
During the symposium, three students from the Anesthesia Department—Basta Hiwa, Barin Kamal, and Shatoo Shakhawan— presented an innovative project on video laryngoscopy, highlighting its role in overcoming challenges faced by anesthesiologists during endotracheal intubation and improving patient safety.
The project was conducted under the supervision of Dr. Azad Jalal, reflecting the students’ scientific knowledge, practical skills, and commitment to advancing anesthesia techniques.
At Cihan University–Sulaimaniya, we are dedicated to providing high-quality education, hands-on clinical training, and opportunities for innovation, preparing our students to meet the evolving needs of the healthcare sector in Sulaymaniyah and beyond.
Happy World Anesthesia Day!
–
جامعة جيهان – السليمانية تحتفل باليوم العالمي للتخدير بمشاركة طلابية مبتكرة
16 تشرين الأول 2026 | جامعة جيهان – السليمانية
بمناسبة اليوم العالمي للتخدير، شاركت جامعة جيهان – السليمانية بفخر في ندوة علمية نظّمتها المديرية العامة لصحة السليمانية، بالتعاون مع KTI وجامعة السليمانية التقنية.
وخلال الندوة، قدّم ثلاثة طلاب من قسم التخدير في جامعة جيهان – السليمانية، وهم بەستە هيوا، بارين كمال، وشاتو شاخوان، مشروعاً مبتكراً حول تقنية تنظير الحنجرة بالفيديو (Video Laryngoscopy)، مسلّطين الضوء على دورها في التغلب على التحديات التي يواجهها أطباء التخدير أثناء عملية التنبيب الرغامي (Endotracheal Intubation)، وأهميتها في تعزيز سلامة المرضى.
وقد أُنجز المشروع تحت إشراف الدكتور آزاد جلال، مما يعكس المستوى العلمي والمهارات العملية للطلبة، وحرصهم على المساهمة في تطوير تقنيات التخدير الحديثة.
وتؤكد جامعة جيهان – السليمانية التزامها المستمر بتوفير تعليم أكاديمي عالي الجودة، وتدريب سريري عملي متقدم، وإتاحة فرص الابتكار والإبداع لطلبتها، بهدف إعداد كوادر صحية مؤهلة تمتلك المعرفة والمهارات اللازمة لتلبية الاحتياجات المتزايدة والمتطورة للقطاع الصحي في السليمانية والمناطق الأخرى.
كل عام وجميع العاملين في مجال التخدير بألف خير بمناسبة اليوم العالمي للتخدير!








