
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و بەردەوامەکانیدا بۆ بەرزکردنەوەی توانای فێرخوازان، لە ڕێککەوتی ١٢ی ئابی ٢٠٢٦، سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی N2N، سیمینارێکی تایبەتی بە ناونیشانی “هێزی وشەکانمان” پێشکەش کرد، کە لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی “ڕیک هارپەر”ەوە بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی لە ڕێکخستنی ئەم سیمینارە، هۆشیارکردنەوەی سەرکردەکانی داهاتوو بوو لەسەر جۆری ئاخاوتن و درککردن بەو کاریگەرییە قووڵەی کە وشەکان دەیانبێت لەسەر دەوروبەر، ئایا بۆ بنیادنان بن یان ڕووخان. لە ڕێگەی ئەم سیمینارەوە جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە بەکارهێنانی ئاخاوتنی ئامانجدار و میهرەبانانە دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ دروستکردنی ژیانێکی پرۆفێشوناڵانە و مرۆڤدۆستانە.
زانکۆی جیهان-سلێمانی بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر بە مەبەستی گەشەپێدانی لایەنی کەسی و ڕاهێنانی فێرخوازان بۆ ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار و خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
–
In a Joint Activity, the CDC Organizes a Seminar on “The Power of Our Words”
As part of its ongoing academic activities to enhance student skills, the Career Development Center (CDC) at Cihan University-Sulaimaniya, in coordination with N2N Organization, hosted a seminar titled “The Power of Our Words” on August 12, 2026, presented by international trainer Rick Harper.
The primary objective of the seminar was to raise awareness among future leaders regarding their communication styles and the profound impact of words—whether in building others up or breaking them down. The session emphasized that using intentional and kind communication lays a strong foundation for a compassionate professional life.
Cihan University-Sulaimaniya continues to hold various activities aimed at personal development and student training to prepare them for the labor market and community service.
–
في نشاط مشترك، مركز CDC ينظم سمينارًا خاصًا حول “قوة كلماتنا”
في إطار أنشطته العلمية المستمرة لتعزيز قدرات الطلبة، نظم مركز تطوير المهارات الوظيفية (CDC) في جامعة جيهان-سليمانية بالتنسيق مع منظمة N2N، سمينارًا خاصًا بعنوان “قوة كلماتنا”، وذلك في 12 آب 2026، بإدارة المدرب الدولي “ريك هاربر”.
هدف السمينار إلى توعية قادة المستقبل بكيفية التواصل والتعبير، وإدراك الأثر العميق للكلمات في بناء الأفراد أو هدمهم. وتم التأكيد خلال الفعالية على أن استخدام الخطاب الهادف واللطيف يشكل أساسًا متينًا لبناء حياة مهنية وإنسانية قائمة على التعاطف.
وتواصل جامعة جيهان-سليمانية تنظيم الفعاليات المختلفة بهدف التنمية الشخصية وتدريب الطلبة لإعدادهم لسوق العمل وخدمة المجتمع.










