
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە مێژووی یاسا و زیندووکردنەوەی کەلتووری دێرینی میزۆپۆتامیا، زانکۆی جیهان-سلێمانی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ پەردە لادان لەسەر تابلۆی (مۆری لولەیی ئۆرناممۆ) ڕێکخست.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٢-٤-٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د. ئومێد رفیق فتاح، سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، و یاریدەردەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. سادات عبدالله و بەڕێز د. ئاسۆ حمەشین عبدالکریم، سەرۆکی بەشی یاسا، و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی یاسا، لە مەراسیمێکی شایستەدا پەردە لەسەر تابلۆی مۆری لولەیی “ئۆرناممۆ” لادرا، کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارە مێژوویی و یاساییەکانی عێراق و جیهان.
تێچوونی ئەم شاکارە خوێندکار (علی ناصر حمەرشید)، خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسا لە ئەستۆی گرتووە، و تابلۆکە لە لایەن پەیکەرساز بەڕێز م.عمر جمیل دروستکراوە. ناساندنى دیمەنی ناو مۆرەکە لە لایەن خوێندکار (جەنگیز سەردار)، قۆناغی پێنجەمی یاسا بۆ ئامادەبووان خرایە ڕوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، د. ئاسۆ حمەشین، سەرۆکی بەشی یاسا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە وەک ئەرکێکی زانستی و نیشتمانی دێت بۆ ئاوڕدانەوە لە لایەنی کەلتووری و مێژووی یاسا لە وڵاتی عێراقدا. وتیشی: “ئۆرناممۆ وەک خاوەنی کۆنترین یاسای نووسراو لە مێژوودا، هێمایەکی گەورەی دادپەروەری و ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە.”
دواتر خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بە هەریەک لە بەڕێزان پەیکەرساز م.عمر جمیل و خوێندکار (علی ناصر حمەرشید) لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە پێشکەش کرا.
–
Department of Law at Cihan University-Sulaimaniya Unveils the “Ur-Nammu” Cylinder Seal Mural
As part of its commitment to the history of law and the revival of ancient Mesopotamian culture, Cihan University-Sulaimaniya organized a special ceremony to unveil a mural of the Ur-Nammu Cylinder Seal.
On Wednesday, April 22, 2026, in the presence of Prof. Dr. Omed Rafiq Fatah, President of Cihan University-Sulaimaniya, Asst. Prof. Dr. Sadat Abdullah, Vice President, and Dr. Aso Hamashin Abdulkarim, Head of the Law Department, the mural of the Ur-Nammu Cylinder Seal was unveiled. This seal is considered one of the most vital historical and legal artifacts of Iraq and the world.
The cost of this masterpiece was sponsored by student Ali Nasir Hamarashid (5th-stage Law), while the mural was crafted by the sculptor Mr. Omar Jamil. Student Jengiz Sardar provided an introductory presentation to the attendees regarding the scenes depicted within the seal.
Dr. Aso Hamashin stated: “As the author of the oldest written law in history, Ur-Nammu is a great symbol of justice and social organization. Displaying this seal is a clear message that law in our land possesses a history spanning thousands of years.”
At the conclusion of the ceremony, the University Presidency presented awards of appreciation to the sculptor Mr. Omar Jamil and the student Ali Nasir Hamarashid.
–
قسم القانون في جامعة جيهان-السليمانية يزيح الستار عن لوحة “ختم أورناممۆ الأسطواني”
في إطار الاهتمام بتاريخ القانون وإحياء الثقافة العريقة لبلاد ما بين النهرين، نظمت جامعة جيهان-السليمانية مراسم خاصة لإزاحة الستار عن لوحة (ختم أورناممۆ الأسطواني).
يوم الأربعاء الموافق ٢٢-٤-٢٠٢٦، وبحضور الأستاذ الدكتور أوميد رفيق فتاح، رئيس جامعة جيهان-السليمانية، والأستاذ المساعد الدكتور سادات عبد الله، مساعد رئيس الجامعة، والدكتور ئاسۆ حمەشين عبد الكريم، رئيس قسم القانون، جرت في المراسم إزاحة الستار عن لوحة ختم “أورناممۆ” الأسطواني، الذي يعد أحد أهم الآثار التاريخية والقانونية في العراق والعالم.
وقد تكفل الطالب (علي ناصر حمرشيد)، من المرحلة الخامسة بقسم القانون، نفقات هذا العمل الفني، بينما قام النحات السيد (عمر جميل) بصناعة اللوحة. كما قدم الطالب (جنكيز سردار) شرحاً كافياً للحضور حول المشاهد والرموز الموجودة في الختم.
خلال المراسيم، أشار د. ئاسۆ حمەشين إلى أن “أورناممۆ” بصفته صاحب أقدم قانون مكتوب في التاريخ، يمثل رمزاً كبيراً للعدالة. وفي الختام، قدمت رئاسة الجامعة دروع تقديرية لكل من النحات السيد (عمر جميل) والطالب (علي ناصر حمرشيد).
























