
لە ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی شیکارییە تاقیگەییە پزیشکییەکان لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی، گەشتێکی زانستییان بۆ تاقیگەی فارماجین ئەنجامدا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی م. ی. چالاک نەجات عەبدوڵا و یاریدەدەری تاقیگە سیما عبدالرحمن قادر (خوێندکاری ماستەر) بەڕێوەچوو. ئامانجی ئەم چالاکییە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و تێگەیشتنی خوێندکاران بوو لە تەکنیکە تاقیگەییە پێشکەوتووەکانی تایبەت بە پشکنینی نەخۆشییە گەردیلەیی و بۆماوەییەکان.
ئەم جۆرە سەردانانە جەختکردنەوەیە لە ئامانجی سەرەکیی زانکۆ بۆ ئاشناکردنی خوێندکاران بە نوێترین تەکنەلۆژیا و زانستی سەردەم. لەم چوارچێوەیەدا، خوێندکارانی بەشی شیکارییە تاقیگەییە پزیشکییەکان بەردەوام دەرفەتی هاوشێوەیان بۆ ڕێکدەخرێت تا تواناکانیان لە شێوازە جیاوازەکانی پشکنینی پزیشکیدا پەرەپێبدەن.
لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران تێڕوانینێکی گشتگیریان دەربارەی کارەکانی تاقیگەی فارماجین وەرگرت، لەوانەش: بینینی جۆرەها تێستی بۆماوەیی، دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی بۆماوەیی، و ناسینەوەی هۆکارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریا. هەروەها ئاشنا کران بە ئامێرە پێشکەوتووەکانی وەک (Real-Time PCR, Sanger Sequencing, and Next-Generation Sequencing (NGS)).
جگە لەوانەش، خوێندکاران ئاشنای تەکنیکە پزیشکییەکانی تایبەت بە چاندنی ئەندامەکان بوون، وەک تاقیکردنەوەکانی بەراوردکاری بۆ چاندنی گورچیلە و مۆخی ئێسک بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی Flow Cytometry و Lumineux.
لە کۆتاییدا، م. ی. چالاک نەجات سوپاس و پێزانینی زانکۆی جیهان-سلێمانی پێشکەش بە بەڕێوەبەری تاقیگەی فارماجین (پ. د. دڵنیا ئەسعەد محەمەد) کرد.
–
Scientific Visit to PharmaGene Laboratory
On April 20th, 2026, fourth-year students from the Department of Medical Laboratory Analysis, College of Health Sciences at Cihan University-Sulaimaniya, conducted a scientific visit to PharmaGene Lab.
The visit was supervised by Asst. Lect. Chalak Najat Abdullah and Lab Assistant Sima Abdulrahman Qadir (MSc student). The primary objective was to enhance students’ practical understanding of advanced molecular and genetic diagnostic techniques.
This initiative aligns with the university’s mission to expose students to cutting-edge technology and modern science. During the visit, students gained a comprehensive overview of the lab’s operations, including genetic testing for hereditary diseases, cancer genetics, and the detection of pathogens (viruses and bacteria).
Students were introduced to sophisticated diagnostic platforms such as Real-Time PCR, Sanger Sequencing, and Next-Generation Sequencing (NGS). Additionally, they explored medical techniques for organ transplantation, specifically cross-matching for kidney and bone marrow transplants using Flow Cytometry and Lumineux systems.
To conclude the visit, Asst. Lect. Chalak Najat expressed the appreciation of Cihan University-Sulaimaniya to the Director of PharmaGene Lab, Prof. Dr. Dlnya Asaad Mohammad, for the valuable opportunity provided to the students.
–
زيارة علمية إلى مختبر فارماجين (PharmaGene)
في يوم ٢٠ نيسان ٢٠٢٦، نظّم طلبة المرحلة الرابعة في قسم التحليلات المختبرية الطبية بكلية العلوم الصحية في جامعة جيهان-السليمانية، زيارة علمية إلى مختبر فارماجين.
جرت الزيارة بإشراف المدرس المساعد تشالاك نجات عبد الله ومساعدة المختبر سيما عبدالرحمن قادر (طالبة ماجستير)، بهدف تعزيز الجانب المعرفي لدى الطلبة حول التقنيات المختبرية المتقدمة الخاصة بفحوصات الأمراض الجزيئية والوراثية.
تأتي هذه النشاطات ضمن استراتيجية الجامعة لربط التعليم الأكاديمي بالتكنولوجيا الحديثة، وتطوير مهارات الطلبة في طرق التشخيص الطبي المعاصر. خلال الجولة، اطلع الطلبة على سير العمل في المختبر، بما في ذلك فحوصات الوراثة، وتشخيص السرطان الوراثي، والكشف عن المسببات المرضية (الفيروسات والبكتيريا). كما تعرفوا على أحدث الأجهزة مثل: (Real-Time PCR, Sanger Sequencing, NGS).
بالإضافة إلى ذلك، شملت الزيارة شرحاً للتقنيات الخاصة بنقل وزراعة الأعضاء، مثل فحوصات المطابقة لزراعة الكلى ونخاع العظم باستخدام أجهزة (Flow Cytometry و Lumineux).
وفي الختام، قدّم المدرس المساعد تشالاك نجات شكر وتقدير جامعة جيهان-السليمانية لمديرة مختبر فارماجين (أ. د. دلنيا أسعد محمد) على تعاونهم العلمي المثمر.
















