ڕێکەوتی ٢٠/١٢/٢٠٢٠ سیمینارێك لەلایەن (د. فرهاد حاتم حسین) لەبەشی یاسا پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی ( بهڵێندان به گواستنهوهی خاوهندارییهتی ماڵی نهگواستراو له یاسای عێراق دا). پێشکەشکاری سیمینار تیشکی خستە سەر مافە عەینی یە نەگوێزراوەکان لەڕابردوو ولەئێستاش دا پێگەیەکی یاسایی و گرنگییەکی تایبەتی خۆیان هەیە لەنێو بوارەکانی تری پەیوەندی یاسایی ، بە بەراوورد بە مافەکانی تر ، ئەویش بەهۆی پێویستی و ئارەزووی مرۆڤ بۆ موڵکداری خانووبەرە و زۆری مامەڵەکردن پێوەیك، ڕەنگە هەر ئەوەش وای کردبێ لە یاسادانەری عێڕاقی کە گرنگی یەکی تایبەتی پێ بدات و کۆمەڵێک گرەنتی بۆ دانێت وەبیخاتە نێۆ چوارچێوەی سیستەمی گشتی یەوە، بە شێوازێک کە سەرپێچی کردنی ڕێگە پێدراو نەبێ و هاوکات بەبێ تۆمارنەکردنی گرێبەستەکە لەتۆمارگەی تۆمارکردنی خانووبەرە دەبێتە هۆی دانانی بە پووچەڵ، وەئەوەی جێگەی سەرنجە چارەسەرکردنی یاسادانەری عێڕاقی لەم بارەیەوە بەپێ ی پێویست نەبوو هەروەها تەنها بابەتی بەڵێندان بۆ گوواستنەوەی موڵکداری گرتەوە بەبێ گوێدانە بابەتەکانی تری مافە عەینی یە نەگوێزراوەکان ، بۆیە لەم توێژینەوەدا هەوڵمانداوە ووڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە کە تایبەتە بەباسەکەمانەوە، وەئەوەی تێبینیمان کرد لە دەقی مادەی ١١٢٧ی یاسای شارستانی عێڕاقی ئەوەبوو کە تەنها باسی لەپابەندکردنی لایەنی بەڵێندەر و بەڵێن پێدراو کردووە بەپێدانی قەرەبوو لەکاتی پەشیمان بوونەوەی لایەنێکیان ، بەڵام بڕیاری ژمارە ١١٩٨ی ساڵی ١٩٧٧ ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە باسی لەقەرەبوو کردووە وتەنانەت بڕەکەشی دیاریکردووە کە بریتییە لە جیاوازی نرخی نەگوێزراوەکە لەکاتی فرۆشتنی ولەکاتی پەشیمان بوونەوە، لەگەڵ ڕێگەدان بەداوی جێبەجێکردنی عەینی ئەگەر مەرجەکان دەستەبەربوون..