
لە بەرواری ٢٠١٩/٤/١٨ بە سەرپەرشتی فەرەیدون عەزیز بەرپرسی یەکەی وەرزشی زانکۆی جیهان –سلێمانی خولێکی تۆپی پێی یاریگای بچووک بۆ هەر (٤) قۆناغی بەیانیان و ئێوارانی کۆلێجی یاسای زانکۆ کرایەوە.
خولەکە لەڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٤/٢٥ گەشتە یاری کۆتای لە یاری کۆتایدا خوێندکارانی قۆناغی یەك و قۆناغی سێیەمی بەشی یاسا بە یەك گەشتن و، خویندکارانی قۆناغی یەك بوو بە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتایشدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د. سیروان حامد أحمد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری ، د.زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا ، مامۆستا.ڕزگار عەبدول مامۆستا لە بەشی یاسا، محمد ڕؤف شاسوار بەڕێوەبەری کارگێڕی و ژمارەیەک لە خوێندکاران خەڵات بەسەر یاریزانانی هەردوولا دابەش کرا.