ساڵانە ڕۆژی 16ـی10 ڕۆژی جیهانی بێهۆشکارییە، کە لە سەرانسەری جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، بەو بۆنەیەوە بەشی (زانستی سڕکردن)ـی زانکۆمان، چەند چالاکییەکی ئەنجامدا، بە یاوەری ستافێکی ئەکادیمیی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان، خوێندکارانی قۆناغی 2ـی بەشی زانستی سڕکردن گەشتێکی زانستی بۆ نەخۆشخانەی (ئاسیای نێودەڵەتی) لە شاری سلێمانی ئەنجامدا، تێیدا خوێندکاران لە نزیکەوە تەواوی بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە، کە لەلایەن ستافێکی شارەزای نەخۆشخانەکەوە ڕێنموێنی پێویست و ڕوونکردنەوەی گونجاو پێشکەشی خوێندکاران کرا، کە لە ڕووی پراکتیکییەوه سوودی گرنگی بە خوێندکاران بەخشی، هەروەها خوێندکارانی بەشی زانستی سڕکردنی زانكۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێكیان ئەنجامدا بەو بۆنەیەوە.